
غازی کەرکوکی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لاهور شێخ جەنگی بە هەڵەدا چووە كە كاتێك وادەزانێت ئەو دەركەوتنەی بە خەبات و تێكۆشانی خۆی بووە بەڵكوو ئەوە خەباتی یەكێتیەكان بوو ئەویان بە خەڵك ناساند، سەرەڕای ئەوەی كە هەموو یەكێتی بە هەموو ئۆرگانەكانییەوە خرایە ژێردەستی بەڵام تەنها بۆ بەژەوەندی خۆیی و دەوروبەرەكەی یەكێتی بەكارهێنا، بۆیە سەیرە ئێستا دەڵێت سك بۆ یەكێتی دەسوتێت.
غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئیمە لەڕابردوودا سەدان سەركردە و كادری باڵای یەكێتیمان بینیوە كە لە یەكێتی نیگەران بوون و تەنانەت سزاش دراون بە سڕكردنیان، بەڵام ڕۆژێك لە ڕۆژان نەچوون لەدژی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی هاتنی خەڵك بدەن بۆ ئەوەی لەدژی یەكێتی كار بكەن وەك ئەوەی ( لاهور شێخ جەنگی ) دەستپێكردووە، چونكە ئەم كەس واپیشاندەدات كە ئەگەر ئەو نەبێت یەكێتی شكست دەهێنێت بەلام زۆر بەهەڵەدا چووە چونكە یەكێتی زۆر كەسانی لەو گەورە تر و تەنانەت وڵاتانیش پیلانیان گێڕا بۆ سڕینەوەی یەكێتی بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێم سەیرە ئێستا دەڵێت سكم بە یەكێتی دەسوتێت، لەكاتێكدا كاتێك لە لوتكەی دەستەڵاتی یەكێتیدا بوو سكی بە یەكێتی نەدەسوتا چونكە هەموو ئۆرگان و دەستەڵاتەكانی یەكێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیی و دەوروبەرەكەی بەكار هێنا، یاخود دەڵێت یەكێتی خاوەنی 20 هەزار شەهیدە من لەوە دەپرسم تا لە لوتكەی دەستەڵات بوو چەند لە خانەوادەی ئەو شەهیدانەی بینی هەندێك جار هەر ئامادەش نەبوو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیش ببینێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لاهور جەنگی بەڕاستیەتی و دڵی بە یەكێتی دەسوتێت ئەی بۆ هەرچی ئەكاونت و پەیجی سێبەری هەیە لە دژی یەكێتی كاردەكەن و بەخەڵك دەڵێن دەنگ بە یەكێتی نەدەن بۆ ئەوەی یەكێتی شكست بهێنێت بۆیە ئەگەر ئەو ڕاستی بكردایە سكی بە یەكێتی دەسوتێت ئەوا داوای لە هاووڵاتیان دەكرد دەنگ بە یەكێتی بدەن، ئەگەر دەشڵێت پێیان وتوم بانگەشە مەكە بۆ یەكێتی، خۆ یەكێتی بە تەنها هی شەخسێك نیە دەكرا وەك خۆی وتەنی لەبەرخاتی یەكێتی هانی خەڵكی بدایە بۆ ئەوەی لیستی هاوپەیمانی سەر بخەن، بەڵام ئێستا هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە یەكێتی شكست بهێنێت و خۆی وەك پاڵەوان نیشان بدات.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









