
SNN
پەکەکە وردەکاری کوژرانی شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە لە سلێمانی باسدەکات و دەشڵێت: “ئەم کردەوەیە هێرشکردنە بۆ سەر سەقامگیری سلێمانی”.
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “رێکخستنی دەوڵەتی تورکیا و ئەندامانی سەر بە میتی تورکیا ماوەی دو ڕۆژە لە شاری سلێمانی هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکوری کوردستان و هەڤاڵانمان، هاوڕێمان یاسین بولوت شوکری سەرحەد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵەکەیدا بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا”.
ئاماژەی بەوەشکردوە: “یاسین بولوت لەکاتی بەجێهێشتی ماڵەکەیدا بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە لە پشتەوە تەقەی لێکراوە و شەهید بوە، ئەم کردەوەیە نەک هەر هێرشکردنە بۆ سەر ئێمە، هێرشکردنە بۆ سەر هەمو خەڵکی باشور و سەقامگیریی سلێمانی”.
پەکەکە باسی لەوەشکردوە، “ڕۆژێک بەر لە ئەم کردەوەیە، هەمان هێز لە شوێنی کارەکەی هێرشیان کردە سەر فەرهاد بارش قۆندو، کە پەنابەرێکی سیاسی باکورە، ئەم دو ڕوداوە بەدوای یەک نیشانی دەدات کە دەزگای هەواڵگری میت بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستیان بە زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر سیاسیەکانی باکور کردوە”.
هەروەژا دەڵێت: “پێویستە حکومەتی باشوری کوردستان و بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی گەلەکەمانە لە سلێمانی، دژی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم شارەیە، ئەگەر بتوانرێت لە هەر پارچەیەکی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت، پێویستە ئێمەی کورد هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت و دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرینە بەر”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کوژرانی ئەو سەرکردەیەی پەکەکەی بە توندی ئیدانەکرد و داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد تاوانباران دەستگیربکات، و بە سزا بگەیەندرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









