قوباد تاڵەبانی بۆ کۆمیتە و مەکۆکان: بەیەكەوە كار بكەن لەپێناو سەرخستنی ھاوپەیمانی كوردستان

SNN
ئەمڕۆ هەینی، لەهۆڵى شەهید شیهاب لەقەڵاچوالان، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەگەڵ کۆمیتەکانی یەكێتی و مەکۆکانی گۆڕان لە شارباژێر و ماوەت.
لەو کۆبونەوەیەدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ئاسۆ رەحیم لێپرسراوانی میحوەرى سلێمانی بانگەشەى هەڵبژاردن و کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان ئامادەیبوون، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەم ھاوپەیمانییە بەشێكە لەخەونی خوالێخۆشبووان مام جەلال و كاك نەوشیروان كە لەدەباشانەوە گەڵالە كرا، سەرکەوتنیشی دەبێتە هۆى بەهێزتربونمان بۆ دابینکردنی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان.
قوباد تاڵەبانی داواى لە لێپرسراوانی کۆمیتە و مەکۆکان کرد کەریزەکانی خۆیان رێکبخەنەوە و زیاتر بچنە ناو جەماوەر و هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئاشتکردنەوەى خەڵک و گێڕانەوەى متمانەى دەنگدەران بۆ بەشداریکردنیان لەپرۆسەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراقدا.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: راستە زۆربەتان گلەییتان ھەیە لەسەر شێوازی حوكمڕانی و سیاسەت و خزمەتگوزاری، بەڵام ئەم ھەڵبژاردنە بۆ بەغدادە، دەبێت بەیەكەوە و بەیەكڕیزی بەرەو بەغداد هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی باشتر كاربكەین لەپێناو بەدەستھێنانی مافەكانی ھاوڵاتیان دا.
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان جەختیشی کردەوە کە؛ بەیەكەوە بین، دەتوانین باشتر بەرگری لەمافەكانمان بكەین، چونکە سەلماندمان کاتێ بەیەك دەنگ و یەك تیم چوینە بەغدا، توانیمان مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم زامن بكەین.
دواتر و لەوتەیەکیدا ئاسۆ رەحیم رایگەیاند؛ پێویستە ھەموومان بەیەكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی كاندیدەكانمان سەرخەین، ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئێستادا خەباتی ئێمە ئەوەیە کە كاری پێكەوەیی بكەین بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی بۆ بەدەستھێنانی مافەكانی گەلی كورد و نەھێشتنی ناعەدالەتی.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا و لەوتەیەکیدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: خۆشحاڵم لەقەڵای سەوزەوە پێكەوەین لەگەڵ گۆڕان، كاری ھاوبەشی دەكەین و بەھەمووان دەڵێین؛ بەیەكەوە بەھێزترین.
وتیشی: ئەمجارە كەپێكەوە دەچینە بەغداد، بەھێزترین بۆ دەستەبەركردنی ھەموو مافەكانی گەلى كورد و چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەلێپرسراوی کۆمیتە و مەکۆکانی راگەیاند : بۆ ئەم ھەڵبژاردنە، داواتان لێدەكەم ھەمووتان كار بكەن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی ھاوپەیمانی كوردستان، كە ئەوە بۆ ئەمڕۆ ئەركی سەرشانی ھەموومانە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو کاندیدی بازنەی 1 لەپارێزگاى سلێمانی، شاسوار ئەمین کاندیدی ژمارە 25 و شوناس حسێن کاندیدی ژمارە 32 خۆیان ناساند و پەیام و بەرنامەى خۆیان بۆ خزمەتکردن خستەڕوو، راشیانگەیاند کەدواى سەرکەوتنیان هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، دووپاتیشیان کردەوە کەسەرکەوتنی هاوپەیمانێتی کوردستان سەرکەوتنی هەموو گەلى کوردستانە و سەنگ و پێگەى گەلى کورد بەهێزتر دەکات لەهاوکێشە سیاسی و ئیقلیمیەکاندا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕوو لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەى هەڵبژاردن و پەرۆشی خۆیان دەربڕى بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان تا تیمێکی بەهێز بچێتە بەغدا و بەرگرى لەمافە دەستورییەکانی گەلى کوردستان بکات.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









