
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات: لە دوای كردنەوەی هاتووچۆی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە ئێستادا ئامادەكاری تەواومانكردووە بۆ ڕەوانەكردنی 53 بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بۆ وڵاتی ئێران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، هاوكات لە قۆناغی داهاتووشدا چەند بەركەوتوویەكی دیكەی چەكی كیمیایی ڕەوانەی دەرەوە دەكرێن.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: هەرچەندە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە هەموو ئامادەكارییەكمان كردبوو بۆ ئەوەی ژمارەیەك لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ڕەوانەی ئێران بكەین بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و داخرانی سنورەكان و راگرتنی هاتووچۆی نێوان هەرێم و ئێران ڕەوانەكردنی ئەو بەركەوتووانەی چەكی كیمیایی هەڵەبجەش گرفتیان بۆ دروست بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا كە جارێكی دیكە هاتووچۆی نیوان هەرێم و ئێران دەستپێكردووەتەوە و قەدەغەی هاتووچۆ تاڕادەیەك هەڵگیراوە، ئێمەش هەموو ئامادەكارییەكمان تەواوكردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا 53 بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە رەوانەی ئێران بكەین، ئەوەش پاش رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ڕەوانەكردنی ئەو بەركەوتووانەی چەكی كیمیای.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: بودجە و خەرجی رەوانەكردنی ئەو 53 بەركەوتووەی چەكی كیمیایی ئامادەیە و لە بانكی هەڵەبجە دانراوە، هاوكات كاروانی یەكەمی بەركەوتوان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو و نەخۆشیەكانی سنگ دەبێت و لەداهاتووشدا ناردنەدەرەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بەردەوامی دەبێت لە قۆناغی دووەمدا ئەو بەركەوتوانەی دەنێردرێن كە پێویستیان بە بینینەوەی پزیشكەكانیان هەیە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









