سروە محەمەد: شەڕی بودجە و مافەكانی كورد بە هەموو پەرلەمانتارێك ناكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەوەی بتوانین لەداهاتوودا درێژە بە هەوڵە سەركەوتووەكانی ( قوباد تاڵەبانی) بدەین بۆدەستبەركردنی بودجە وشایستە دارایییەكانی گەلی كورد، دەبێت زۆرترین كاندیدی هاوپەیمانی بنێرینە بەغدا چونكە كاندیدەكان كەسانی پسپۆڕو بەئەزموونن و بەغداش پێویستی بەكەسانی شارەزا وبە ئەزموون هەیە و شەڕی بودجە و مافەكانی كورد بە هەموو پەرلەمانتارێك ناكرێت.
سروە محەمەد كاندیدی ژمارە 20 لە بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كە نزیك دەبینەوە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە هاووڵاتیان و دەنگدەران ئەو ڕاستیەیان بیر نەچێت كە ( قوباد تاڵەبانی) تاكە بەرپرسی كورد بوو زۆر لێهاتووانە توانی درێژە بە دانوستان و گفتوگۆ بدات لەگەل بەغدا و دواجاریش بەشێك لە ماف و شایستە داراییەكانی گەلەكەمان دابینكرا و بووە هۆی كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە، بەڵام ئەمە كۆتایی كارەكە نییە و لە داهاتوودا هێشتا شەڕێكی سەختمان لەبەردەمدا ماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی لە داهاتووشدا بەتایبەت لەدوای كۆتایی هاتن بە پرۆسەی دەنگدان بتوانین سەركەوتوو بین و درێژە بە هەوڵەكانی ( قوباد تاڵەبانی ) بدەین بۆ دەستبەركردنی ماف و شایستە داراییەكانمان دەبێت هاووڵاتیان زۆر ترین كاندیدی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بنێرنە بەغدا، چونكە سەرجەم كاندیدەكانمان كەسانی بە ئەزمون و پسپۆڕو شارەزان گومان لەوەشدا نییە پەرلەمانی عێراق پێویستی بە كەسانی پسپۆڕ و لێهاتوو هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانی كورد بكات.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كەسانێك لەم سنورەی ئێمە خۆیان هەڵبژاردووە كە ماوەی چوار ساڵە لە بەغدان بەڵام بۆ جارێكیش نەهاتوونەتە ناو خەڵك و گوێ لە داواكاری و كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان بگرن، ئێستاش جارێكی دیكە بەناوی كاندیدی سەربەخۆ دووبارە خۆیان كاندید كردووەتەوە، بەلام خەڵكی سنورەكە بۆ خۆیان دەزانن كێ خزمەتیان دەكات و جێگە دەستی دیارە نەك كەسانێك تەنها كار بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و دەوروبەرەكەی خۆیان دەكەن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









