
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باس لە بەشداری کورد لە نێویشیاندا حیزبەکەی دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت” ئێمه چەندێک له به‌غداد به‌هێزبین ئه‌وه‌نده ده‌توانیین مافه ڕه‌واکانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین به‌ڵام ئێمه کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین، سەد لەسەد دەزانم ئەم عێراقە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام نابێت، ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت، دەشڵێت” پەرلەمانی عێراق هەر بۆخۆی لاوازە، خولی داهاتووی په‌رله‌مان که‌س به‌که‌س ده‌بێت، هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات.”
” کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین”
لەسەرەتای وتووێژەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود کە یەکێک بوو لەوانەی پشتیوانی ڕیفراندۆمی دەکرد بە دەنگی ئەمریکای وت، “لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بەشداری کورد لە هەڵبژاردنی عێراق و بانگەشەی هەڵبژاردن لە کوێدا لەگەڵ ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی یەک دەگرێتەوە؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود وتی” سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، من پێموایه کارێکی باشمانکرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه کردمان له‌و ڕیفراندۆمه دوو خاڵم له‌لا گرنگ بوو وه‌کو بۆم ڕوون بوویه‌وه یه‌که‌میان له‌ژێر ئه‌و هه‌موو فشاره زۆره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی و ناوخۆیی له‌سه‌ر ڕیفراندۆم، کورد 93.8% ده‌نگیدا به ڕیفراندۆم، خاڵی دووه‌میان ئه‌وه بوو ئه‌و وڵاتانه‌ی باسی مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌کان و باسی چاره‌نووس و ئه‌مانه‌یان ده‌کرد ده‌رکه‌وت ئه‌وه ته‌نها بۆ مانشێتی ڕۆژنامه و تهلهفزیۆنهکانیانه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه واته هه‌موویان گه‌له‌کۆمه‌یان لێ‌کردین ئێمه‌ش داوایه‌کمان کردبوو نه‌مانوت ئێمه جیاده‌بینه‌وه ئێمه ڕیفراندۆم ده‌که‌ین بزانیین خه‌ڵکی کوردستان چی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌شیان لێ قبوڵ نه‌کردین ئه‌م دوو خاڵه لای من زۆر گرنگ بوو یه‌که‌م میلله‌ته‌که چی ویستی کردی، دووه‌میش ده‌رکه‌وت ئه‌وانیش هه‌مووی دروشمه و هیچی تر نییه.”
هەروەها زیاتر وتی” به‌ڵام ئێمه پێمانوایه عێراقێکی وه‌کو ئێستا ناتوانێت هه‌تاسه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه بڕوات، ئێمه پێمانوایه ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت و ده‌بێت کۆنفیدڕاڵی له‌به‌رچاو بگیرێت له‌عێراقدا له‌وه زیاتر هیچ چاره‌یه‌کی تر نییه یان ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ له‌عێراقدا شه‌ڕ بێت، وه‌کو ده‌زانرێت له ساڵی 1958 وه دوای کوشتنی مه‌لیکی عێراق دوای ئه‌وه عه‌بدولکه‌ریم قاسم ، عه‌بدولسه‌لام عارف،عه‌بدول ڕه‌حمان عارف، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و سه‌دام حسێن هه‌تا کۆتا جاری عه‌بادی به ده‌بابه‌وه هات پێشمه‌رگه‌ی شێلا له‌عێراقی نوێ‌دا واته هه‌تا ئێستا ئه‌مه به‌رده‌وامه، ئێمه ئه‌مه به قۆناغێک ده‌زانیین چه‌ندێک ئێمه له به‌غداد به‌هێزبین ئه‌وه‌نده ده‌توانیین مافه ڕه‌واکانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین به‌ڵام ئێمه کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین ،ئێمه ئه‌و ڕیفراندۆمهمان کرد بزانیین خه‌ڵکی کوردستان چی ده‌وێت؟ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ی که ویستی کردی 93.8% ده‌نگی بۆ ڕیفراندۆم و بۆ جیابوونه‌وه‌دا، ئێمه ئه‌وکاته نه‌مانوت جیاده‌بینه‌وه وتمان بزانیین میلله‌ته‌که‌مان چی ده‌وێت.”
“سەد لەسەد دەزانم ئەم عێراقە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام نابێت، ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت ”
محەمەدی حاجی مەحمود دەربارەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق زیاتر دوا و وتی” ئێستا ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا پرۆسه‌یه‌کی سیاسی هه‌یه که هه‌ڵبژاردنه له‌عێراق، من خۆم سه‌د له‌سه‌د ده‌زانم ئه‌م عێراقه به‌مشێوه‌یه و به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستا و به‌م بارودۆخه ناتوانێت ده‌وام بکات و ناتوانێت بڕوات، ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت چونکه من بیستومه له‌م ڕۆژانه‌دا که هه‌ندێکی لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی هه‌یه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن 2023 کۆتای به سایکیس بیکۆ دێت که کۆتایی هات کوردستانی عێراق تورکیا داگیری ده‌کات، ئه‌گه‌ر سایکس بیکۆ کۆتایی پێبێت شتێک به‌ناوی عێراقه‌وه نامێنێت ده‌بێت هه‌رسێ ویلایه‌ته‌که به‌سڕه و به‌غداد و موسڵ جیابێته‌وه له‌یه‌کتر، واته ئه‌وه‌ی پێش سایکس بیکۆ کراوه ده‌بێت هه‌مووی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.”
“کورد لە دوای 2003 وە دەیتوانی ئەم کارانە بکات بەڵام خۆی نەیکرد… پەیوەندی بە کارامەیی نوێنەرەکانیەوە هەبووە ”
پێت وانیە ئەو کارانەی ئاماژەت پێ‌کرد کە کورد لە دوای 2003 وە نەیتوانیووە ئەنجام بدات پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کورد لە بەغداد لەناو پەرلەمان زۆرینە نەبووە؟
وەڵامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود بەمجۆرە بوو” پێشتر کورد له عێراق یه‌ک بازنه بوو له 275 کورسی کورد 77 کورسی هه‌بوو، سه‌رۆک کۆماری هه‌بوو، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراقی هه‌بوو، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌بوو، حه‌وت وه‌زیری هه‌بوو ئه‌وکاته من پێموایه کورد به‌ئاسانی ده‌یتوانی بیکات به‌ڵام خۆی نه‌یکردووه، له‌دوای ئه‌وانه‌ش هه‌رده‌یتوانی بیکات بابه‌ته‌که ئه‌وه نییه که چه‌ند ئه‌ندام هه‌یه له به‌غداد به‌ڵکو کارایی ئه‌ندامه‌کان گرنگه، ئێستا کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامه‌کانمان له به‌غداد هه‌وڵده‌ده‌ن قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و پارێزگاکان دروست بکه‌نه‌وه واته سلێمانی ببه‌ستنه‌وه به به‌غداده‌وه له‌و بابه‌تانه کارده‌که‌ن، پاره‌ی کوردستانیان بڕیوه واته جۆری خه‌ڵکه‌کان کێن له به‌غداد ئه‌وه گرنگه ڕاسته ژماره کاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام جۆری که‌سایه‌تیه‌کان له به‌غداد ئه‌وانه‌ی که له‌وێ ئیش ده‌که‌ن کێن؟ که‌سێکن هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی ده‌که‌ن و ئیش ده‌که‌ن بۆ کورد؟ بۆ میلله‌ته‌که‌یان چوون؟ یان بۆ ژیانی خۆیان چوون؟.”
“په‌رله‌مانی عێراق هه‌رخۆی په‌رله‌مانێکی بێهێز ده‌بێت ”
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، محەمەدی حاجی مەحمود وتی” من پێموایه په‌رله‌مانی عێراق هه‌رخۆی په‌رله‌مانێکی بێ هێز ده‌بێت، چونکه په‌رله‌مانی عێراق ئێستا هی حیزب نییه په‌رله‌مانه‌که هی هه‌موو تاکێکه، جاران دوو ده‌نگ ده‌درا ده‌نگێک بۆ لیستی حیزبه‌که و ده‌نگێک بۆ که‌سایه‌تیه‌که واته له‌سه‌ر لیست بوو کاتێک که کێشه‌یه‌ک له‌عێراقدا ده‌بوو ته‌نانه‌ت که ئه‌مه‌ریکیه‌کان ته‌داخولیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ مالیکی و له‌گه‌ڵ سه‌در و له‌گه‌ڵ حه‌کیم و له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و عه‌لاوی و ئه‌مانه کۆده‌بوونه‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ کێدا کۆده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له به‌غداد هه‌بێت، ئه‌م یاسا نوێیه وایکردووه که په‌رله‌مانێکی به‌هێز نییه په‌رله‌مانێکه له‌سه‌ر تاکی که‌سایه‌تیه‌کان دروستبووه، که‌سایه‌تیه‌کان زۆر لاواز ده‌بن هه‌رکه‌سێک به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌توانێت هه‌ڵیانسوڕێنێت و چیان بیه‌وێت پێیان بکه‌ن.”
“خولی داهاتووی په‌رله‌مان که‌س به‌که‌س ده‌بێت..هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات ”
محەمەدی حاجی مەحمود زیاتر وتی”پێموایه خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق که‌س به‌که‌س ده‌بێت، په‌رله‌مانێک نییه خاوه‌نی هه‌بێت، واته په‌رله‌مانێک نییه که سه‌رانی حیزبه‌کان کۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ن به‌ڵکو په‌رله‌مانێکه هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات.”
“ئێستا هاتۆته‌وه جلێکی کوردی له‌به‌ر کردووه و ده‌گه‌ڕێت ماڵ به ماڵ ده‌نگ بده‌ن به‌و ده‌یه‌وێت چوار ساڵی تریش بچێته‌وه ”
“من ده‌بینم سێ خول له به‌غدادن واته به‌لانی که‌مه‌وه هه‌شت ساڵه له به‌غداده، یه‌ک قسه‌ی بۆ کورد نه‌کردووه ئه‌وانه‌ی که باسمکرد هیچی نه‌کردووه بۆ کورد، ئێستا هاتۆته‌وه جلێکی کوردی له‌به‌ر کردووه و ده‌گه‌ڕێت ماڵ به ماڵ ده‌نگ بده‌ن به‌خۆی، ده‌یه‌وێت چوار ساڵی تریش بچێته‌وه بۆ به‌غداد له‌کاتێکدا ئه‌وانه دژی ئه‌وه بوون که فڵانه که‌س ماوه‌ی به‌سه‌رچووه و بۆ ده‌ست له‌کار ناکێشێته‌وه ! ئێستا خۆیان دوو خوله له به‌غدادن ده‌یانه‌وێت چوار ساڵی تریش بچنه‌وه به‌غداد.”محەمەدی حاجی مەحمود وایوت”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









