کاندیدێکی هاوپەیمانی کوردستان: نەوەی نوێ و پارتی رێککەوتنی نهێنییان هەیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات زۆر گرنگە هاووڵاتیان و دەنگدەران ئەو ڕاستییە بزانن كە پارتی و نەوەی نوێ ڕێككەوتنی سیاسی نهێنیان هەیە و چەند ڕۆژی داهاتووشدا بە ئاشكرا ئەو ڕێككەوتنە سیاسیە ئاشكرا دەبێت، بۆیە هەر دەنگێك دەدرێت بە نەوەی نوێ ڕاستەوخۆ دەچێتە خەرمانی دەنگەكانی پارتییەوە، بۆیە ئێمە تاكە هێزین هەوڵ دەدەین بۆ كۆتایی هێنان بە هێزی تاڕەوایی لە بڕیاردان.
غەریب ئەحمەد، كاندیدی لیستی هاوپەیمانی بە ژمارە 20 لە بازنەی چواری پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا هەریەكە لە نەوەی نوێ و پارتی رێكەوتنێكی سیاسیان كردووە لەسەر هاوبەشی پێكردنی دەنگەكانیان بۆ ئەوەی پێكەوە كاندیدەكانی نەوەی نوێ و پارتی دەربچێنن، لەو بازنانەی كە خۆیان مەبەستیانە ئەم ڕێككەوتنانەش بە نهێنی كراون و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا چەندین ڕێككەوتنی دیكەی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن و دواجاریش بە ئاشكرا بۆ هاووڵاتیان ڕووندەبێتەوە كە ئەو هات و هاوارەی نەوەی نوێ دژ بە پارتی ئەنجامی دەدات جگە لە خۆڵكردنە چاوی هاووڵاتیان هیچی دیكە نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە یەكلا بووەتەوە پارتی هەوڵ دەدات لە پشتی ئەم كارانەوە دەنگەكانی سلێمانی بۆ خۆی ببات بۆ ئەو مەبەستەش نەوەی نوێ بەكار دەهێنێت، بۆیە ئەوە زۆر گرنگە كە هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن هەر دەنگدانێك بە نەوەی نوێ دەنگدانە بە پارتی دیموكراتی كوردستان.
راشیگەیاند: حزبە بچوكەكانی وەك نەوەی نوێ ناتوانن هیچ خزمەت و كارێك پێشكەش بكەن لە بەغداد چونكە ئەو توانا و ئەزموونەیان نیە ئەو كارە بكەن.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو، وەك لەڕابردوودا بینیمان هەموو هەوڵەكانی نەوەی نوێ و تاڕادەیەكی زۆریش پارتی بۆ ئەوە بوو كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر بچێت ئێستاش هەر دەنگدانێك بە نەوەی نوێ واتە تێكدان و خراپتركردنی پەیوەندیەكانە لەگەڵ بەغدا و دواجاریش گەلی كورد باجەكەی دەدات، ئێمەش لە لیستی هاوپەیمانی كاركردنمان بۆ ئەوەی كۆتایی بە سیاسەتی تاڕەوی لە بڕیاردان و ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكەین چونكە پێمان وایە چارەسەری زۆربەی گرفتەكانی گەلەكەمان هەردەبێت لە بەغدا چارەسەر بكرێن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









