
SNN
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دەکات، “بە رەچاوکردنی کوالێتی، زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڕەخسێنن”. بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵا، “بۆ یەکەمجار لە مێژووی خوێندنی باڵا لە دوو ساڵی رابردوودا” توانیویانە “زۆرترین رێژەی پلانی وەرگرتن بۆ دەرچووانی پۆلی 12” لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخان بکەن.
ئەمڕۆ دوشەممە، بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، کۆبونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن بە بەشدارى نوێنەرى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، لەکۆبونەوەکەدا پلان و بەرنامەکانى وەزارەت تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هەروەک چەند بابەتێکى گرنگ و پەیوەست بە شێوازى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان خرایەڕوو بەرنامەى پێویستیان لەبارەوە بۆ دانرا.
لە سەرەتادا وەزیرى خوێندنى باڵا باسێکى لەبارەى سیاسەت و کارنامەى وەزارەت و دامهزراوهكانی خوێندنى باڵا بەشێوەیەکى گشتى پێشکەشکردو دوپاتیکردەوە ئامانج لەم کۆبونەوەیە دانانى میکانیزم و پلانى وەرگرتنە بۆ ساڵى نوێى خوێندن، بە شێوەیەک پلانەکان هاوتەریب بێت بۆ سودى دەرچوان و پێداویستیەکانى بازاڕى کار، بۆ ئەمەش وتى: بۆ یەکەمجار لەمێژوى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوو، توانیمان زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخانبکەین و هەلى گونجاوى خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچوان بڕەخسێنین.
د. ئارام محمد قادر دوپاتیشیکردەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، بۆ ئەمەش بە زانکۆکانى ڕاگەیاند: بەڕەچاوکردنى کواڵتى، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنن، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت هاوکارو پاڵپشتى زانکۆکان دەبێت.
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆکان، گفتوگۆ لەبارەى شێواز و بابەتەکانى تایبەت بە پلانى وەرگرتن بۆ ساڵى نوێى خوێندن کراو بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









