
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە تیمێك كە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی پێكهاتوون لەسەر ئاستی لق و ناوچەكانی پارتی لە سنوری بازنەی سێی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی بەناوی پێدانی دیاری و هاوكاری بەو كوڕو كچانەی كە تازە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە یاخود ئەو خێزانانەی كە خۆیان بۆ هیچ لایەنێك یەکلانەكردووەتەوە كەوتوونەتە كڕینی دەنگ بۆ هەرخێزانێكیش بڕی 100 هەزار تا 200 هەزار دینار دەدەن بە مەرجێك بەڵین بدەن دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند هاووڵاتییەكەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: ماوەی چەند ڕۆژێكە پارتی دیموكراتی كوردستان جۆرێك لە كڕینی دەنگی هاووڵاتیان و دەنگدەرانی سنووری بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی دەستپێكردووە، بە جۆرێك كە دەگەڕێن بەدوای ئەو خێزانانەی كە ژمارەی ئەندامەكانیان زۆرە و مافی دەنگدانیان هەیە، سەرەتا پرسیان پێدەكەن كە دەیانەوێت سەردانیان بكەن و یارمەتی و دیارییان بۆ ببەن، لەبەرامبەر ئەوەدا ئەوانیش بەڵێن بدەن كە دەنگ بە كاندیدەی پارتی دەدەن دواجار ئەگەر ئەندامانی خێزانەكە لەچوار كەس زیاتر بوو ئەوا بڕی 150 تا 200 هەزار دیناریان پێدەدەن بەناوی هاوكارییەوە.
ئەو هاوڵاتيانە باسيان لەوەشکردووە: كارێكی دیكەی تیمەكەی پارتی ئەوەیە كە بەدوای ئەو كوڕو كچانەدا دەگەڕێن كە تازە چونەتە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە بەناوی پێدانی دیاری بۆ هاوسەرگیرییكەیان بڕی 100 هەزار دیناریان پێدەدەن بەڵام دەبێت ئەو كوڕوكچەش بەڵینی ئەوە بدەن كە بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەكەن و دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی دەدەن، لەهەندێك حاڵەتیشدا ئەگەر گومانیان لە كەسێك هەبێت كە پارەكەی وەرگرتووە و دەنگیان پێنادات داوای كارتی دەنگدانەكەی لێدەكەن كە لای خۆیان داینێن تا ڕۆژی دەنگدان و لەدوای دەنگدان كارتەكەی دەدەنەوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ، دەستبردنی پارتی بۆ ئەم جۆرە كارە لەدوای ئەوەدێت كە پارتی ترسی لە شكستی خۆی هەیە و دەزانێت كاندیدەكەیان لە بازنەی سێ ناتوانێت بە مافی خۆی دەربچێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









