پارتی بەمەرجی پێبوونی كارتی دەنگدان مووچەی یەكی 80ی خەرجكردووە

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق تا دێت ترسی پارتی دەنگەدەرەكانی زیاد دەبێت بەوەی كە دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی نەدەن، لە نوێترین هەوڵیشیدا بۆ ناچاركردنی پێشمەرگەكانی یەكەی 80 بە دەنگدان بە كاندیدەكانی پارتی، بە مەرجی ئەوە مووچەی بە پێشمەرگەكانی یەكەی 80 داوە كە كارتی دەنگدان لەگەڵ خۆیاندا بەرن و بەڵێنی ئەوە بدەن دەنگ بۆ كاندیدەكانی پارتی بدەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند پێشمەرگەیەكی یەكەی 80 بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە ماوەی دوو ڕۆژە مووچەی هێزەكانی یەكەی 80ی هێزی پێشمەرگە دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو مووچەیە بەسەر ئەو پێشمەرگانەدا دابەشنەكراوە و لەلایەن بەرپرسەكانی ئەو یەكەیەوە داوا لە پێشمەرگەكان كراوە كە لەگەڵ هاتنیان بۆ مووچە كارتی دەنگدانیش لەگەڵ خۆیان ببەن بە پێچەوانەوە مووچەكانیان پێنادرێت.
ئەوەش زاندراوە كە ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی یەكەی 80 كە لە ئەركدا نەبوون و لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و شارەزوورەوە ڕۆشتوون بۆ هەولێر بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان بەهۆی ئەوەی كارتی دەنگدانیان پێنەبووە مووچەیان پێنەدراوە و داویان لێكراوە بچن كارتی دەنگدانەكانیان بهێنن پاشان مووچەكانیان بۆ خەرجدەكرێت.
SNN ئەوەشی زانیوە كە پارتی تەنها مەرجی ئەوەی نیە كارتی دەنگدادان لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان بەڵكوو دەبێت ئەو پێشمەرگانە بەڵێنیش بدەن كە هەر پێشمەرگەیە لە هەر بازنەیەكی دەنگدان دەنگ بەو كاندیدانە بداتە كە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانن بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









