جەمیل بایک داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات دەنگ بە یەکێتی بدەن

SNN
جەمیل بایک داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات لە هەڵبژاردن دەنگ بە یەکێتی بدەن، هەروەها لەبارەی دۆخی نێوخۆی حیزبەکەشەوە دەڵێت “هەندێک کێشەی نێوخۆیی لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستبوون، دووژمن دەیەوێت ئەو کێشانە گەورەتر بکات بۆ ئەوەی یەکێتی لاواز بکات و بە ئامانجەکانی بگات”.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان -کەجەکە- لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی ستێرک تیڤیدا باسی دۆخی هەرێمی کوردستانی کرد و داوای لە خەڵک کرد دەنگ بە یەكێتی بدەن، هەروەها دەشڵێت “لەم بارودۆخەدا “دووژمن” دەیەوێت بە زیادکردنی هێرشەکانی، بە قووڵکردنەوەی ئاڵۆزی و گەورەکردنەوەی کێشەکانی ناو یەكێتی، خەڵک لە یەکدی دووربخاتەوە و بەمشێوەیە یەکێتی ئەنجامێکی باش لە هەڵبژاردن بەدەستنەهێنێت، بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی یەکێتیدا هەندێک “پیلانی” خۆی جێبەجێ بکات”.
جەميل بايک دەشڵێت “هەرکاتێک پارت و رێکخستنە سیاسییەکانی کورد تووشی ناکۆکی بوون، “دووژمنان” هەوڵیانداوە ناکۆکییەکە گەورەتر بکەن، هەروەها هۆشداری بە خەڵک دەدات و دەڵێت، پێویستە ئاگاداری ئەو یارییە بن و رێگەی پێنەدەن”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەمیل بایک تیشکی خستووەتەسەر هەڵبژاردنی عێراق کە بڕیارە لە 10-10-2021 بەڕێوەبچێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بە یەک لیست بەشدارییان لەو هەڵبژاردنە کردووە، جەمیل بایک پێیوایە ئەوە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە و دەڵێت دووژمنان بەتایبەت لە سەروبەندی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا کۆمەڵکوژییە سیاسییەکانیان زیادکردووە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









