گۆرانیەكەی جەلال پەرێشان درێژەپێدەی كەلتوری بەعس و گۆرانی (زێڕە سەدام زێڕە)یە

هێمن مەمەند
SNN-عەلی حەمە سەعید
كاردانەوەكانی تایبەت بەو گۆرانییەكەی پەرلەمانتارێكی پارتی بڵاویكردووەتەوە كە تیایدا ستایشی سەرۆكی حكومەت دەكات بەردەوامی هەیە و ڕۆژنامەنوسێك پێی وایە كە بڵاوكردنەوەی ئەو گۆڕانییە لەلایەن پەرلەمانتارێكی پارتییەوە درێژەدانە بەكەلتوری ڕژێمی لەناوچووی بەعس و گۆرانی (زێڕە سەدام زێڕە) كە بەعسییەكان شانازییان پێوە دەكرد.
هێمن مامەند، ڕۆژنامەنوس و چالاكوان بە SNNی ڕاگەیاند: عەیبەیەكی زۆر گەورەیەكە خۆت بە پەرلەمانتار بزانیت بەڵام نەزانیت ئەركی ڕاستەقینەت چییە، لە كاتێكدا بە گوێرەی پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان هەر كەسێك پێشتر لە هەر پلەو پۆستێكدا بووبێت یان هەر كارو پیشەیەكی هەبێت لە پزیشك و هونەرمەند مامۆستا و هەر كارێكی دیكە كە بوو بە پەرلەمانتار دەبێت ڕاستەوخۆ دەست لەوكار و پیشەو پلەو پۆستەی پیشووی هەڵبگرێت و خۆی یەكلایی بكاتەوە بۆ كاری پەرلەمانتاری و بە دواداچوون بۆ كێشەو گرفتی هاووڵاتیان و دەركردنی یاسا و چاودێریكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی ئەو یاسایانە، بەڵام ئەوەی لە پەرلەمانتارانی پارتی دەبیندرێت پێچەوانەكەی ڕاستە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گۆرانییەی كە (جەلال پەرێشان) پەرلەمانتاری پارتی بڵاویكردەوە و تیایدا بەشان و باڵی سەرۆكی حكومەتدا هەڵدەدات عەیبەیەكی زۆر گەورەبوو، چونكە ئەمە درێژەپێدەی ئەو كەلتورەیە كە پێشتر ڕژێمی بەعس بەكاری دەهێنا لە پیرۆزكردنی كەسەكاندا وەك ئەوەی گۆرانی (زێڕە زێڕە سەدام زێڕە) بۆ سەرۆكی پێشووی عێراق وترا و بەعسییەكان شانازییان پێوە دەكرد.
ئەو ڕۆژنامەنوس و چالاكوانە ئەوەشی خستەڕوو، پەرلەمانتار دەبێت خاوەن كەسایەتیەكی سەربەخۆ بێت نوێنەرایەتی ئەو خەڵكەكە دەنگیان پێداوە بە یارو بە نەیارەكانی، بەڵام ئێستا كە لە ساڵی 2021 دەژین پارتی هەر بە كەلتوری 20 ساڵ پێش ئێستا كاردەكات لەكاتێكدا دەبوو بەدوای چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانەوە بن بەڵام دێن بە شان و باڵی سەرۆكی حكومەت هەڵدەدەن كە ئەمەش جارێكی دیكە عەیبەیەكی گەورەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








