قوباد تاڵەبانی: قورسایی و سەنگی هاوپەیمانیی کوردستان ترسی خستوهته دڵی نهیارانهوه

SNN
ئەمڕۆ 29ی9ی2021 هاوپەیمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەرمیان کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بەئامادەبوونی کاندیدەکانی رێکخست.
لەو مەراسیمەدا سەرباری ناساندنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان لەسنورەکەدا، قوباد تاڵەبانی وتارێکی پێشکەش کرد و بەگەرمیانیە راگەیاند، ئێمە بەدروشمی باق و بریقەوە نەهاتووین و بۆ موزایەدەی سیاسی باسی کێشەکانتان بکەین، بەڵام وەک چۆن لەسەردەمی شۆڕشی نوێ وئەنفال و پێشمەرگایەتی لەناوتان بووین، ئێستاش لەگەڵتانین.
سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان وتیشی، ئەوکاتەی ئێمە لەبەغدا بەبێدەنگی دەرگا بەدەرگامان کرد بۆ ئەوەی پشکی هەرێم زامن بکەین، کەسانی موزایەدەچی گاڵتەیان بەهەوڵەکانمان دەهات لەکوردستان و لەبەغداش دژایەتیان دەکردین، ئەوە ئێمە بووین لەخەمی شایستەداراییەکانی میللەتەکەمان بوین.
قوباد تاڵەبانی دووپاتیکردەوە کە هاوپەیمانیی کوردستان لهسهر ئهم رێچكه پڕ کار و هەوڵ و کۆششە بهردهوام دهبێت، ههر ئەمەشە وایكردوه هاوپهیمانێتیهكه لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتیشدا خاوەن سەنگ و قورسایی بێت، قورساییهك كه ترسی خستوهته دڵی نهیارانهوه و به لێدوان و هاژوهوژیی میدیایی دهیانهوێت به رووی دا بوهستنهوه، با سوور بزانن كه ئهوه ئێمهین حساب بۆ هیچ لایهك ناكهین كه بیهوێت خۆی لهئێمه گهورهتر پیشان بدات.
سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان دووپاتی کردەوە بەیەکڕیزیمان لە بەغدا مافەکانمان وەردەگرین و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەدەست دەهێنین، یهكریزییهك لهسهر بنهماى خهمی گشتى، نهك به نهفهسی یهكترسڕینهوه و خۆبهزلزانین.
قوباد تاڵەبانی بەجەماوەری یەکێتی و گۆڕانی راگەیاند، بەیەکەوە دەبینەوە هێزە راستەقینەکەی خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەیەکەوە کۆتایی بە گەندەڵی و قاچاخچێتی و مافیاگەری دەهێنین.
لەکۆتایی وتارەکەیدا لەگەرمیان، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان وتی داوا لەهەڵسوڕاو و دڵسۆزانی یەکێتی و گۆڕان دەکەم، ئەم چەند رۆژەی کە ماوە، گەڕەک بە گەڕەک و گوند بە گوند و ماڵ بە ماڵی ئەم گەرمیانە ئازیزە بگەڕێن تا زۆرترین دەنگ بۆ هاوپەیمانیی کوردستان کۆبکەنەوە، بۆئەوەی هەموومان پێکەوە بە سەرکەوتنی گەورە لەم هەڵبژاردنەدا هاوسەنگی هێز بۆ کوردستان بگەڕێنینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









