لەبەر ئەوەی خەڵكی گوندێك دەنگ بە یەكێتی دەدەن پارتی ڕێگرە لە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی گوندی ( گەڕەسۆر)ی سنوری بنەسڵاوی سەر بە شاری هەولێر دانیشتوانەكەی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتین و دەنگ بە كاندیدەكانی یەكێتی دەدەن، بەرپرسی ناوچەی پارتی و سەرۆكی شارەانی بنەسڵاوە ڕێگری دەكەن لە چەوڕێژكردنی ڕێگای گوندەكەیان كەلەسەر ئەركی ئەندامێکی یەكێتی جێبەجێدەكرێت و ئەو ئەندازیار و كرێكارانەشی لەو پرۆژەیە كاریان كردووە دەستگیركراون.
لیوا ئەیوب سەعید سەرپەرشتیاری لیوای سێ و حەوتی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە نەتواندراوە وەك پێویست خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە دانیشتووانی گوندی (گەڕەسۆر) لە سنوری بنەسڵاەی شاری هەولێر كە دانیشتووانی ئەو گوندە خەڵكانێكی شۆڕشگێڕ و قارەمان و كۆڵنەدەربوون و هاوكار و یارمەتیدەرێكی زۆر باشی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بوون بێ جیاوازی، بەڵام هەڤاڵێكی یەكێتی لەسەر ئەركی خۆی بەڵێنی چاككردن و چەوڕێژكردنی ڕێگای گوندەكەی پێدابوون و پرۆژكەشی بۆ خستنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لای بەرپرسانی پارتی ئەم پرۆژەیە بە (موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردن) ناوبراوە بەڵام ئێمە گەر مزایەدەش بێ پێمان وایە كە بەخزمەت كردنە بە خەڵكی هەرێمی كوردستان، بۆیە شارەوانی ناوچەكە و هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكە بە فەرمانی ( ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنەسڵاوە) هەستاون بە دەستگیر كردنی هەموو ئەو كەسانەی سەرقاڵی كاركردنن لە پڕۆژەكەدا لە كرێكارەكانەوە تاكوو ئەندازیارەكان و شۆفێرەكان)بە بێ هۆكار، بۆیە دەبێت لایەنی بەرپرس بێتە سەرخەت و ڕونكردنەوەی پێویست لەو هەڵەیە بدات و بەزووترین كاتیش هەموو ئەوكەسانە ئازاد بكرێن و دەست بە پڕۆژەكە بكرێتەوە.
لیوا ئەیوب سەعید، ئەوەشی خستەروو، ئەوە ئەركی سەرشانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ئەو پڕۆژانە ئەنجام بدات نەك ڕێگری لێ بكات بۆیە گەر خۆتان پێتان ناكرێ چاكی بكەن و خزمەتی خەڵك بكەن مەبنە هۆكار بۆ تێكدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەستاندنیان، چونكە هاووڵاتیان كەسانێكیان دەوێت كە بەڕاستی خزمەت بكەن نەك تەنها بە قسە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









