روپاک ئەحمەد: نابێت پێکهاتەکان لەلایەن هیچ حزبێکەوە بەکاربهێندرێن

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی 19 حزب و لایەنی توركمانی لە بەیاننامەیەكدا بە ئاشكرا پشتگیری و دەنگدانیان بۆ كاندیدەكانی پارتی ڕاگەیاند، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات نوێنەری پێكهاتە و كەمایەتیەكان نەیانتوانیوە گوزارشتی راستەقینە لە نەتەوەكەی خۆی بكات و لەلایەن حزبی دەستەڵاوە بەكار هێندراون، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردندا بكرێت.
ڕوپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە پێی یاسا دەبێت كەمە نەتەوایەتییەكان یان پێكهاتەكان گوزارشت لە پێكهاتە و نەتەوەكانی خۆیان بكەن لەناو پەرلەمان، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا خودی كەمایەتییە نەتەوەییەكان لە توركمان و مەسیحییەكان نیگەران بوون لەوەی كە ئەو كەسانەی بەناوی ئەوانەوە لە پەرلەمان بوونیان هەیە گوزارشتی ڕاستەقینەیان نەكردووە لە نەتەوەو ئاینەكەیان بەڵكوو لەلایەن هیزێكی سیاسییەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكار هێندراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕاستیدا دەبێت پێكهاتەكان خاوەن ڕاو بۆچوونی تایبەت بەخۆیان بن، نەوەك لەلایەن حزبێكەوە بەكار بهێندرێن وەك لەڕابردوو ئێستاشدا بەدی دەكەین، چونكە ئەو پێكەوە ژیانە جوانەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە ئەوا جوانییەكەی خۆی لەدەستدەدات ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە سەرئاستی دەرەوەش نیشانەی پرسیاردروست دەبێت لەسەر ئەو پێكهاتە و ئاینانە كە لەلایەن حزبی دەستەڵاتەوە بەكار دەهێندرێن، بۆیە دەبێت خەڵكانی نەتەوەی توركمان و مەسیحییەكانیش درك بەو ڕاستیە بكەن و كەسانێك بنێرنە پەرلەمان كە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان بكات نەك گوێڕایەڵی حزبیكی دیكەی سیاسی بكەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، كاتی ئەوە هاتووە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەكاندا بكرێت، بەجۆرێك توركمان دەنگ بە توركمان بدات یان مەسیحی دەنگ بە مەسیحی بدات بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان بنێرنە پەرلەمان، چونكە ئەوانەی ئێستا بەناوی توركمان و مەسیحی لە پەرلەمانن ڕەنگدانەوەی لایەنەكانی خۆیان نین، بۆچوونەكانیان لەگەڵ بۆچوونەكانی فراكسیۆنی دەستەڵات بووە، ئەوەش لەبەرژەوەندی ئەواندا نیە حزبێك بە ئارەزووی خۆی بەكاریان بهێنێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









