ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا دابەزیوە

دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە ئێستادا ئاستی ئاوی دەربەندیخان بە جۆرێك دابەزیوە كە لە مێژووی دروست بوونی بەنداوەكەوە تا ئەمڕۆ هێندە ئاستی ئاو كەمی نەكردووە بەجۆرێك ئاستی ئاو بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا نزیكەی حەوت مەتر ئاو كەمیكردووە ئەوەش بەهۆی كەمبارانی و گرتنەوەی سەرچاوەی سیروان لەلایەن ئێرانەوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان هێندە كەمیكردووە كە لە مێژووی دوستبوونی بەنداوەكەوە تا ئێستا ئەو ئاستەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەجۆرێك كە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكە بۆ حەوت مەتر كەمیكردووە كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆرە و جێگای مەترسییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دەگەڕێتەوە بۆ كەمبارانی ئەمساڵ و هەروەها گرتنەوەی ئاوی سەرچاوەی ڕوباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە بۆیە ئەگەر كەمبوونەوەی ئاستی ئاو بەردەوامی هەبێت ئەوا لە چەند مانگی داهاتوودا كاریگەری خراپتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت بەتایبەت لە بواری كشتوكاڵیدا.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، بە دڵنیاییەوە كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كاریگەری خراپیشی لەسەر پرۆژە گەشتیارییەكانی سنورەكە دەبێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی بەرهەمهێنانی وزەی كارەباشەوە كاریگەری خراپی دەبێت بە جۆرێك لە ئێستادا رۆژانە 400 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لە كاتێكدا ساڵی رابردوو لەم كاتەدا هەزار و 200 مێگاوات كارەبای بەرهەم دەهێنا.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









