
مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول، بەڵام تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێكی كەم دابەشكراوە و بەشی زۆری وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان مووچەیان وەرنەگرتووە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش هۆكاری بە سستی بەڕێوەچوونی مووچە ئاشكرا دەكات و تا ڕۆژی دووشەمەش مووچە دابەشناكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حكومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دینارەكەی نەخستووەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات لە بانقەكانی هەرێمیش گرفتی كەمی سیولە هەیە ئەمە وایكردووە كە نەتواندرێت مووچە بە خێرایی دابەشبكرێت و وەزارەتی دارایش لە چاوەڕوانی ئەوەدایە بەغدا 200 ملیار دینارەكە بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێرا بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بانقەكان ئاگادارنەكراونەتەوە لە دابەشكردنی مووچەی رۆژانی داهاتوو بۆ ئەو وەزارەت و دەستانەی كە ماون و مووچەیان وەرنەگرتوە، بۆیە بەهۆی ئەوەی جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە كە پشووە ڕۆژی یەك شەممەش بەهەمان شێوە كراوەتە پشوو بۆیە تا ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو موچەی هیچ وەزارەت و دەستەیەك دابەشناكرێت و دوو شەممە هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام دەستدەكرێتەوە بەدابەشكردنی مووچە و تا پێش هەلبژاردنەكانیش مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستە و خانەنشینانەی كە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە مووچەكانیان بۆ خەرجدەكرێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









