
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی 112 ڕۆژ بوو هێزێكی ئاسایشی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە بێ هۆ چەند ئەندامێكی پارتی یەكێتی دیموكرات( پەیەدە ) و نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باكوور ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیركرد، دواجار پارتی نوێنەرەكەی خۆبەڕێوەبەری باكوور ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گرتوخانەی هەولێر ئازادکرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی ماوەی 112 ڕۆژە لە ڕفاندنی (جیهاد حەسەن) لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە، لەگەڵ دۆخی خراپی جیهاد و قەدەغەكردنی بینین و پەیوەندیی پارێزەر و خانەوادەكەی لەگەڵیدا، دوێنێ ئێوارە پارتی جیهاد حەسەن-ی ئازادكردووە بەڵام دوای دەستگرتن بەسەر بەڵگە تاكەكەسییەكانیدا، بە بێ ڕەزامەندی خۆی، (جیهاد حەسەن)ی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باكوور ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئەو شێوازە مامەڵەیەی پارتی لەگەڵ نوێنەرەكەیان لەهەولێر بە باڵوێز و كونسوڵخانەكانی وڵاتانی بیانی گەیاندووە داوایانكردووە كە ئەو كردەوە ناڕەوا و دوور لە مرۆڤایەتییە ئیدانە بكەن و كۆتایی بەوشێوازە مامەڵەكردنە بهێنن لە گەڵ نوێنەرانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
دەركردنی نوێنەرەكەی خۆبەڕێوەبەری باكوور ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دوای دەستگیركردنی بۆماوەی 112 ڕۆژ لە دوای ئەوە دێت كە SNN لە ڕاپۆرتێكیدا ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە پارتی بەو مەرجە ئامادەیە كە ( جیهاد حەسەن) نوێنەرەكەی خۆبەڕێوەبەری باكوور ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر ئازاد بكات كە هەرێمی كوردستان جێبهێڵێت، بەڵام ( جیهاد حەسەن) ئەو مەرجەی پارتی ڕەتكردبوویەوە، بەڵام ئێوارەی دوێنێ بەزۆر و بە بێ ڕەزامەندی خۆی نوێنەرەكەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستانی كردووەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









