“ئاسایشی پارتی لەژێر فشاردا ڤیدیۆیەکی دیکەی دانپێدانانی زیندانیانی بادینانی تۆمارکردووە”

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە پێناو بەلارێدابردنی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان و كەمكردنەوەی ئەو فشارە زۆرە لەسەر درێژەدان بە دەستگیركردنی ئەو چالاكوانانە دروستبووە، ئاسایشی پارتی لە ژێر فشاردا ڤیدیۆی دانپێدانان لەسەر نۆ دەستگیركراوی بادینان ئامادە دەكات كە ئەو تاوانانەیان ئەنجام نەداوە، هاوكات هەر سبەنێش بۆ ئیدانەكردنی درێژەدان بە دەستگیركردنیان کەسوکاریان داوا دەکەن خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاروشارۆچكەكانی هەرێم بەڕێوەبچێت
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینانەوە لە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە پێناو بەلارێدابردنی كەیسی دەستگیركردنی چالاكوانانی بادینان كە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی ئەوتۆیان لەسەر نییە بۆ هۆكاری دەستگیركردنیان و هاوكات بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو پشتیوانییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەی لە دەستگیركراوانی بادینان دروستبووە، ئاسایشی پارتی لە ژێر فشاردا و بەهەڕەشەكردن ڤیدیۆی دانپێدانانی بۆ نۆ دەستگیركراوی بادینان ئامادە كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڤیدیۆیانە بڵاو دەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكرداوە كە ئەو دەستگیركراوانەی كە بەزۆر و لە ژێر هەڕەشەی ئاسایشی پارتی ڤیدۆی دانپێدانیان لەسەر تۆماركراوە بریتین لە (شێروان تەها ئەمین، كارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب، مەسعود عەلی، سلێمان موسا، سلێمان كەمال، جەمال خەلیل، فرسەت ئەحمەد، دكتۆر عامر خالد) هاوكات بۆ تۆماركردنی ئەو ڤیدیۆیانەش چەند تۆمەتێك ئاراستەی ئەو دەستگیركراوانە كراوە كە هیچكامیان ئەو تاوانانەیان ئەنجام نەداوە بەڵام هەڕەشەیان لێكراوە كە دەبێت دان بەوەدابینێن بەڵێ ئەوان تاوانبارن و پەشیمانن لەو تاوانەی ئەنجامیانداوە.
تۆماركردنی ئەو ڤیدیۆیانە لە كاتێكدایە كە وابڕیارە سبەی دوو شەممە وەك پاڵپشتییەك بۆ دەستگیركراوانانی بادینان و كۆتایی هێنان بە درێژەدان بە درێژكردنەوەی دەستگیكردیان لەزۆربەی شاروشارۆچكەكانی هەریچم و وڵاتانی ئەوروپی خۆپیشاندانی ناڕەیەتی بەڕێوە بچێت و یەك وتاری هاوبەش بخوێندرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









