
دادگای هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات سبەی دادگاییكردنی چوار چالاكوانی دەستگیركراوی دیكەی بادینان بەڕێوەدەچێت ئەوەش بەتۆمەتی سیخوڕیكردن لە بەرژەوەندی وڵاتێكی بیانی، بەڵام هیچ بەڵگەیەك لەبەردەست نییە ئەو تۆمەتانە بسەلمێنێت بۆیە پێشبینی دەكەین سبەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەی ئەو چوار دەستگیكراوەوە بدرێت
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی چالاكوانان و دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی دوو شەممە بە گوێرەی مادەی ( 1 )ی لە یاسای ژمارە ( 21 )ی پەرلەمانی كوردستان كە ئەو مادەیە تایبەتە بە سیخوڕیكردن و تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەو مادەیە لەگەڵ ئەو دۆسیەیەی كە ئەو چالاكوانانەی لەسەر دەستگیركراوە دوو شتی زۆر جیاوازن چونكە ئەوانەی دەستگیركراون چالاكوانن و هیچ بەڵگەیەكش لەناو دۆسیەكانیاندا نییە بیسەلمێنێت ئەوانە سیخوڕن یان ئاسایشی هەرێمیان شێواندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێشبینی دەكەین دانیشتنەكەی سبەی بۆ دادگایكردنی هەریەكە لە (مەسعود عەلی، شیروان تەها، بەندەوار ڕەشید و كارگەر عەباس) دانیشتنی یەكلاكردنەوەی دۆسییەكانیان بێت چونكە ئەگەر لە دانیشتنەكانی پێشوو دادوەر بیانووی ئەوەی هەبوبێت سەرۆكی دادگا گۆڕاوە یان خوێندنەوە بۆ دۆسییەكانیان نەكراوە، ئەوا لە دانیشتنەكەی سبەینێدا هیچ بیانوویەك نامێنێت دادوەر بڕیاری دواخستنی دۆسیەكانیان بدات و دەبێت بڕیاری كۆتایی بدرێت.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێشبینی ئازادكردنی ئەو چوارچالاكوانەی بادینان دەكەین چونكە هیچ بەڵگەیەك لەبەردەست نییە ئەو تۆمەتانەی سەر ئەو دەستگیركراوانە بسەلمێنێت، بۆیە ئەگەر سبەی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە پرۆسەی دادگایكردنە بەڕێوەبچێت ئەوا دەبێت بڕیاری ئازادكردنیان بدرێت، بەڵام پێشبینی هەموو شتێك دەكەین چونكە لە ڕابردوودا بینیمان پارتی چۆنی بوێت دادگاش بەو شێوازە بڕیاردەدات.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









