ئامارەکانی تایبەت بە سلێمانی بڵاودەکرێتەوە؛ داهاتی مانگانەی تاک 187 هەزار دینارە

0
871

SNN

پارێزگاری سلێمانی چەندین ئاماری جیاوازی تایبەت بە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و هەروەها بەراوردکاری لە نێوان ئەمساڵ و 1991 دەکات لەرووی ژمارەی دانیشتووان و باری دارایی و تێکڕای تەمەن و چەندین لایەنی دیکە.

تەواوی ئامارەکان:

بەوپێیەی لەساڵی (١٩٩١) دا، پارێزگای سلێمانی لە (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین)و یەکە کارگێڕییەکانی تری پێکهاتووە و ژمارەی دانیشتوانی (٩٥١.٧٢٣) کەس بووە، هەربۆیە لەپێناو خستنەڕووی فراوانبوونی شارەکەو گۆڕانکاریی لەم ڕووبەرەدا، کۆی ژمارەی دانیشتوانی ساڵی (٢٠٢١)یش بە کۆی ئەو ناوچانە خەمڵێنراوە کە دەکاتە (٢.٥٤٦.١٦٢) کەس.
سلێمانی گەورەترین پارێزگای عێراقە لەڕووی ژمارەی یەکەی کارگێڕییەوە و کۆی گشتی ڕووبەری سلێمانی بە ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگا هەڵەبجەوە (٢١٠٧١) کیلۆمەتر دووجایە. بەپێی ئاماژەکانی گەشەپێدانی هەزارە (Millennium Development Goals) لە (١٩٩٠) بۆ (٢٠١٥) سلێمانی پێشەنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
بەرزیی شارەکە لەڕووی دەریاوە (٨٨٤.٨) مەتر، و تێکڕای ڕێژەی ساڵانەی بارانبارین (٨٢٦.٣) مللیمەتر، و تێکڕای ساڵانەی شێ لەنێوان (٢٦.٨٪ بۆ ٨٢.٥٪) کە دەکاتە (٥٢.٢٨٪)، تێکڕای ساڵانەی بەرکەوتنی خۆر بە زەوی (٧.٤٥) کاتژمێر/ رۆژ ، تێکڕای ساڵانەی پلەی گەرما لەنێوان (٨ بۆ ٣٣.٧ ) پلەدایە کە دەکاتە (٢٠.٧٩) پلە.
شارنشین (٢.١٦٢.٢١٨) کەس، بەڕێژەی (٨٥٪) و گوندنشین (٣٨٣.٩٤٤) بەڕێژەی (١٥٪).
تێكڕای خەرجی مانگێکی خێزان (١,١٢٣,٠٠٠) دینار، و تێكڕای خەرجی مانگێکی تاكەکەس (٢٣٤,٠٠٠) دینار، و تێكڕای داهاتی مانگێکی خێزان (٨٤٢,٤٠٠) دینار، و تێكڕای داهاتی مانگێکی تاكەکەس (١٨٧,٢٠٠) دینارە،
ژمارەی ڕەگەزی مێ بەرامبەر (١٠٠) ڕەگەزی نێر (١٠٢,٨) مێیە.
تاوانی گەورە و مامناوەند و بچوك (٣٥٠٩٣)، بەندكراوان لە نەوجەوان و پیاو و ژنان (١٢٩٦) بەندکراو.
ژمارەی كوڕان لە خانەی نەوجەوانان (١٧)، ژمارەی كچان لە خانەی نەوجەوانان (٩).
ژمارەی خێزانەکان بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی (٢٠٢١)، لە (١٩٩١) ١٤٩,١٢٤ خێزان و لە (٢٠٢١) ٥٧٨,٦٧٣ خێزانە.
ژمارەی دانیشتوان بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی (٢٠٢١)، لە (١٩٩١) ٩٥١,٧٢٣ کەس و لە (٢٠٢١) ٢,٥٤٦,١٦٢ کەسە.
قەبارەی خێزان/ ژمارەی كەسەکان لە خێزانێکدا، لە (١٩٩١) ٩,٨ کەس و لە (٢٠٢١) ٤,٤ کەسە.
ڕێژەی ئەوانەی بەخێو دەكرێن لە (٢٠٢١): ٣٩٪
هاوسەرگیریی لە (٢٠٢١): ١٣,٨٣٦
جیابوونەوە (تەڵاق) لە (٢٠٢١): ٤,٠٨٥
خاوەن خانوو: لە (١٩٩١) ٤٦٪ و لە (٢٠٢١) ٧٤,٢٪
كرێچی: لە (١٩٩١) ٥٦٪ و لە (٢٠٢١) ١٦٪
سوودمەند لە مووچەی چاودێری خێزان: لە (١٩٩١) ژمارەیەكی كەم و لە (٢٠٢١) ٢٦,٩٨١
سوودمەند لە مووچەی كەمئەندامان: لە (١٩٩١) ژمارەیەكی كەم و لە (٢٠٢١) ١٨,١٣٧
گەشەی دانیشتووانی ساڵانە لە (٢٠٢١): ٢,٤٪
چڕیی دانیشتوان (ژمارەی كەس لە یەک كیلۆمەتر دووجادا) لە (٢٠٢١): ١٠٨
سەرباری ئاستی بەرزی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە گشتیەکان و ئاستی بەرزی متمانەی دانیشتوان بە دامەزراوە تەندروستیە حکومیەکان، سلێمانی شوێنی خۆی لەسەر نەخشەی شارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دیاریی کردووە لە بواری گەشتیاریی نوژداریی/ پزیشکییدا. نەخۆشخانە تایبەتەکانی (شاری پزیشکیی فاروق و ئەنوەر شێخە و هیوا و سمارت و ڕۆیاڵ و چەندینی تر نەشتەرگەریی و چارەسەری چاندنی مۆخ و گورچیلە و شێرپەنجە و چەندین چالاکیی پزیشکی ناوازەی تری تێدا ئەنجام دەدرێت و چەندین سەنتەری تایبەت بە باری تەندروستی تایبەت کراونەتەوە، وەک: سەنتەری ئۆتیزم و زەهایمەر و ڕەبوەو حەساسیەت و…تاد.
لەڕووی دۆخی تەندروستی دانیشتوانەوە، پێشبینی ساڵانی ژیان (٧٢) ساڵە، کە بەرزترینە لەسەر ئاستی عێراق .
ڕێژەی دانیشتوان بۆ بنكەی تەندروستی (٣٨٤٨) هاوڵاتی، و ڕێژەی پزیشك بۆ (١٠) هەزار كەس (١١) پزیشك، و ڕێژەی پەرستار بۆ (١٠) هەزار كەس (١٩) پەرستارە.
مردنی دایك لەكاتی لەدایكبووندا بۆ هەر (١٠٠) هەزار دایكێك (٢٣) دایکە، کە نزمترینە لەسەر ئاستی عێراق.
ژمارەی مردنی منداڵی شیرەخۆر بۆ (١٠٠٠) منداڵ لە ساڵێكدا (١٧) منداڵە، و مردنی منداڵی خوار تەمەن (٥) ساڵ بۆ (١٠٠٠) منداڵ لە ساڵێكدا (١٥) منداڵە.
ڕێژەی تەنها پشتبەستن بە شیردانی سروشتی بۆ منداڵ بۆ (٦) مانگی یەكەمی تەمەنیان بریتیە لە (٣٤.٩٪).
ژمارەی ئەو نەخۆشانەی، كە ساڵانە سەردانی نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكانیان كردووە (٢.٧٢٥.٢١٩) نەخۆش، و ژمارەی نەخۆشی داخڵبوو بۆ نەخۆشخانەكان (٢٩١.٥٣٣) نەخۆش، و ژمارەی چارەسەرە نەشتەرگەریەكان (٦٢.٣٤٦)، و ڕێژەی نەخۆشیی درێژخایەن (٣.٧٪)ی دانیشتوانە.
لەدایكبوونی ساڵانە (٤٨.٤٣١) منداڵ، و مردنی ساڵانە (٤٩٥٠) هاوڵاتیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this