پۆلیسی هەڵەبجە بكوژی پۆلیسەكەی لقی 12ی پارتی دەستگیركرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی هاووڵاتیەك كە پۆلیسی لقی 12ی پارتی بوو لە هەڵەبجە بە كوژراوی دۆزرایەوە، لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكە توانیان تاوانباری سەرەكی ئەنجامدەری ئەو تاوانە دەستگیر بكەن و دانیش بەتاوانەكەیدا بنێت، وتەبێژی پۆلیسیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە هۆكاری كوشتنی ئەو پۆلیسە بەهۆی بوونی كیشەی نیوان خۆیان بووە لەگەڵ كەسی بكوژ.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانمان لە دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتیەك لە نزیك ناحییەی سیروان ئاگادار كرانەوە، دوای هەڵگرتنەوەی تەرمەكە و گواستنەوەی بۆ پزیشكی دادی هەڵەبجە لێكۆڵینەوەكان لەباری كوشتنی ئەو هاوولایتەوە دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە لێكۆلینەوەكاندا دەركەوت كە ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە پیشەی پۆلیس بووە لە بارەگای لقی 12ی پارتی، هاوكات هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ناحییەی سیروان و ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد، بۆ ئەومەبەستەش چوار تۆمەتباری دەستگیركران لە لێكۆلینەوە لەگەلیاندا دەركەوت كە دوان لەو دەستگیركراوانە دەستین هەبووە لە كوشتنی ئەو هاووڵاتیەدا.
وتەبێژەكەی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسەی تۆمەتباری سەرەكی بووە لە ئەنجامدانی تاوانەكە ماوەی ساڵێكە لەگەل كوژراوەكە ناكۆكی و كێشەیان هەبووە و ماوەیەكی زۆرە پلانی بۆ كوشتنی ئەو پۆلیسە داناوە، بۆ ئەومەبەستەش بكوژەكە واخۆی نیشاندەدات كە هیچ كێشەیەك لەگەڵ کوژراودا نییە و بە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی لەگەڵ خۆی دەیبات، بەلام لە ڕێگا بەبیانووی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لەكار كەوتووە بكوژەكە دادەبەزێنێت لەوكاتەدا بە ئۆتۆمبێلەكەی كوژراوەكە دەشێلێت چەند جارێك بەسەریدا دەڕوات بۆ ئەوەی دلنیابێتەوە لە گیان لەدەستدانی دواتر دەچێتە گوندێكی سنوری هەڵەبجە، بەڵام دواتر توانیمان دەستگیری بكەین و دانیش بەتوانەكەیدا بنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









