پارتی دوای ئەوەی دەنگياندا كارتی دەنگدانی بەشێک لە ئەفسەرەکانی وەردەگرێتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە بەگوێرەی یاسای كۆمیسیۆن ئەو كەسانەی كە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن دەبێت كارتی دەنگدانەكانیان لێوەر بگیرێتەوە بۆ ئەوەی نەتوانن لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی جارێكی دیكە دەنگ بدەن، بەڵام لە چەند بنگەیەكی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەولێر پارتی دەستیكردووە بە وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بۆ ئەو ئەفسەرانەی كە متمانە پێكراوی پارتین بۆ ئەوەی لەڕۆژی دەنگدانی گشتی جارێكی دیكە دەنگ بدەنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە چەند بنكەیەكی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو: لە سەرەتای كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەولێر بە بیانووی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان بەرپرسانی پارتی فشارێكی زۆریان لەسەر كارمەندانی كۆمیسۆن دروست كردووە لە چەند بنكەیەكیش قەرەباڵغییەكی زۆریان دروستكردووە بۆ ئەوەی كاری كارمەندانی كۆمیسیۆن تێكبدەن ئەوەش بەمەبەستی ڕادەستنەكردنی كارتی دەنگدان لەدوای ئەوەی كە دەنگ دەدەن.
ئاماژە بەوەشكراوە: بە گوێرەی یاسای كۆمیسیۆن هەر كەسێك لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدات دەبێت كارتی دەنگدانەکەشی ڕادەستی كارمەندانی كۆمیسیۆن بكات هاوكات پسولەیەكی تایبەتیش دەدرێت بە دەنگدەرانی تایبەت بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێك لە دوای بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی كارتی دەنگدانەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەشێك لە ئەفسەرە باڵاكان بە ئاشكرا دەستیان كرد بە وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بۆ ئەو كارمەندانەی كە متمانە پێكراوی پارتین بۆ ئەوەی لەدەنگدانی گشتیش بەشداری بكەنەوە و دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەن.
SNNئەوەشی زانیوە كە، پرۆسەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بۆ ئەوكەسانەی كە متمانە پێكراوی پارتین لەلایەن چەند ئەفسەریكی باڵای ئەو حزبەوە سەرپەرشتیدەكرێت، بەجۆرێك بەشێوەیەكی ئاسایی كارتی دەنگدان لەدەنگدەرەكان وەردەگیریت و پسولەی وەرگرتنەوەی كارتەكانیشان پێدەدرێت، بەڵام كاتێك دەچنەدەرەوە پییان دەڵێن جارێ نەرۆنەوە بۆ ماڵ چاوەرێ بكەن، دوای چەند خولەكێك كارتەكانیان بۆ دەهێندرێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەكی زۆر نییە بۆ ئەوەی هیچ گومانێك لە پرۆسەكە دروست نەبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









