“دەنگدەرانی هەولێر و دهۆک ناچارکراون وێنەی دەنگەکانیان بگرن و بۆ بەرپرسانی پارتی بنێرن”.
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی بەردەوامی پێشێلكارییەكانی پارتی لە دەنگدانی تایبەت پێچەوانەی بڕیاری كۆمیسیۆن كە بەكار هێنانی مۆبایلی قەدەغەكردووە، بەڵام لە ژێر فشاری بەرپرسانی پارتی و بەمەبەستی دلنیابوونەوە لەوەی كە دەنگیان بە كاندیدەكانی پارتی داوە لە سنوری هەولێر و دهۆك دەنگدەران بەناچاری مۆبایل دەبەنە ژوورەوە و وێنە ی دەنگەكانیان بۆ بەرپرسانی پارتی دەگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند بنكەیەكی دەنگدانی شاری هەولێر و دهۆك دەست SNN كەوتوون، هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتەوە بە فشاری ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەكانی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك، دەنگدەرانی تایبەت ناچار كراون كە مۆبایل لەگەڵ خۆیاندا ببەنە ژووری دەنگدان و وێنەی دەنگەكانین بگرن و دواتر نیشانی بەرپرسانی پارتی بدەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرچەندە لە پارێزگای بەرپرسانی كۆمیسیۆن و هەروەها چاودێری لایەنە سیاسییەكانیش نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی ئەو پێشێلكارییەی بەرپرسنی پارتی، بەڵام بە بێ گوێدنە نیگەرانی چاودێری لایەنە سیاسییەكان و بەرپرسانی كۆمیسیۆن دەنگدەرانی تایبەت ناچر كراون كە مۆبایل ببنە ژووری دەنگدان و وێنەی دەنگەكانیان بگرن.
SNN ئەوەشی زانیوە، پارتی لەو بنكانەی كە چاودێری لایەنە سیاسیەكانی كەمتر تێدایە بە چڕی ئەو پێشێلكارییەی تێدا ئەنجام دەدات، هاوكات لە پارێزگای دهۆكیش بە بێ حسابكردن بۆ بەرپرسانی كۆمیسیۆن بەرپرسانی پارتی چۆنیان بوێت بەو شێوازە داوا لە دەنگدەران دەكەن دەنگ بدەن، تەنانەت بەهۆی بوونی چەند كاندیدێكی جیاواز لەناو پارتی زۆر جار ناكۆكی لەناو دەنگدەرانی پارتی و ئەو ئەفسەرانە دروست بووە كە ناچاریان دەكەن دەنگ بە كاندیدێكی دڵخوازی ئەو بەرپرسانەی پارتی بدەن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









