لە دەنگدانی گشتی گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر دروستبووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان چەند ڕۆژیكە سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدان و ڕاهێنانی كارمەندانی كۆمیسیۆنە بۆ ئەوەی لەڕۆژی دەنگدان هیچ گرفتێك دروست نەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان لە چەند وێستگەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان سەریهەڵداوە هاوكات پەنجەمۆری زۆرێك لە هاووڵاتیانیش ناخوێندرێتەوە بەوهۆیشەوە چەند وێستگەیەكی دەنگدان دەنگی تیادا نادرێت.
ئاسۆ محەمەد، یەكێك لە كارمەندانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە سنوری بازنەی سێی هەڵبژاردن بە SNN ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتژمێر حەوتی سەر لەبەیانییەوە هاووڵاتیان هاتوونەتە بەردەم بنكەكانی دەنگدان بەڵام هاوشێوەی دەنگدانی تایبەت گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان سەریهەڵداوەتەوە بەوهۆیشەوە پرۆسەكە زۆر بەخاوی بەڕێوە دەچێت و بەشێكی زۆری هاووڵاتیانیش بەهۆی كارنەكردنی ئەو ئامێرانەوە بنكەكانی دەنگدان بە جێدەهیڵن و ئامادە نین دەنگ بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی كارنەكردنی ئەو ئامێرانەوە چەندین وێستگەی دەنگدان لە سنووری بازنەی سێ لە پارێزگای هەڵەبجە و ناحییە كانی دەوروبەری پرۆسەی دەنگدان تیایاندا ڕاگیراوە، بەوهۆیشەوە لەهەندێك بنكەی دەنگدان قەرباڵغی دروست بووە بەڵام بەرپرسانی كۆمیسیۆن سەقالی چاككردنەوەی ئەو ئامێرانەن كە لە كار كەوتوون.
بەگوێرەی بەدوادچوونەكانی SNN جگە لە گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكنی دەنگدا لە زۆرێك لە بنكەكانی دەنگدان گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجە مۆری هاووڵاتیان هەيە بەو هۆیشەوە بەشێكی زۆری هاووڵاتیان ناتوانن بەشدری پرۆسەی دەنگدان بكەن، هاوكات لە چەند بنكەیەكی شاری سلێمانی و هەولێریش هەمان گرفت سەریهەڵداوە و تائێستاش كۆمیسیۆن هیچ چارەسەرێكی بۆ نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری هاووڵاتیان نەخستووەتەڕوو.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









