
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر كەمی ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیانی كورد لە دەنگدانی گشتی لە شاری كەركوك مەترسی لەسەر لە دەستدانی چەند كورسییەك لە گەڕەكە كوردنشینەكانی كەركوك لە ئارادایەو ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش داوایەكی بەپەلە لە كوردستانیانی شاری كەركوك دەكات.
ڕێبوار تەها، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و پەرلەمانتاری پێشووی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی ئەوەی لە گەڕەكە كوردییەكان بەدیدەكرێت مەترسییەكی گەورە ئەوەش بەهۆی بەشداری كەمی هاووڵاتیانە لە پرۆسەی دەنگدان و لەبەرامبەریشدا زۆری بەشداری نەتەوەكانی دیكەیە لەو شارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بازنەی یەكێتی كەركوك كە شەش كورسی بۆ دیاریكراوە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو سەرجەمیان بۆ كاندیدە كوردەكان بوون، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی كەمی ڕێژەی بەشداری كوردستانیانی كەركوك مەترسیمان هەیە كورسییەكی ئەو بازنەیە لە بەرژەوەندی پێكهاتەی عەرەب لە دەستبدەین، ئەوەش لە ئەنجامدا كاریگەری زۆر خراپی دەبێت لە سەر ناسنامەی كوردستانی بوونی كەركوك.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی، داوایەكی بەپەلەی لە كوردستانیانی شاری كەركوك كرد كە ئەو كاتژمێرە كەمانەی كە لەبەردەستدا ماوون بە هەموو هێزو توانایانەوە برۆنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و نەهێڵن كوردستانی بوونی كەركوك بكەوێتە ژێر پرسیارەوە و لەسەر حسابی دەنگی كورد كورسی پێكهاتەكانی دیكە زیاد بكات و كورسییەكانی كورد كەمبكات، دڵنیاشین كە كوردانی كەركوك ناهێڵن گەلی كورد لە كەركوك شكست بهێنێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









