مەکتەبی سياسی يەکێتی لەسەر دۆخی ئەمنی کەرکوک هاتە دەنگ

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەکتەبی سياسی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان لەسەر تێکچونی دۆخی ئەمنی لە شاری کەرکوک و دەستگيرردنی ژمارەيەک گەنج هاتە دەنگ لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە دوێنێ شەوەوە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی لە دۆخەکە ئاگادارکردۆتەوە”.
دەقی راگەيەندراوەکە:
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانێت کە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستکراوە، بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاری ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادارکردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و دووپاتیکردۆتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدە و دروشم بازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە بۆیە یەکێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێکەوە ژیانەی کەرکوک دەکات، ھاوکات پارێزەری ماف و خاک و کوردستانی بوونی شارەکە دەکاتەوە و بەم ستراتیژە کاردەکات و لەھیچ لایەنێکی قبوڵناکات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێکیش یەکێتی بژاردەی یەکلاکەرەوەی ھەیە.
راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









