غازی كەركوكی بۆ كەمال كەركوكی: حزبەكەی تۆ كێشە بۆ كەركوك دروستدەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی كە كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئاراستەی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستانی كردووە گوایە یەكێتی لە كەركوك شكستی هێناوە و ئاژەوە دەنێتەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات یەكێتی سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە بەلام ئەوە پارتی و بنەماڵەی بارزانین هەمیشە كێشە بۆ كەركوك و كەركوكییەكان دروستدەكەن و پاشان بەرەو هەولێر ڕادەكەن.
غازی كەركوكی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لای هەموو كوردانی كەركوك و نەتەوەكانی دیكەش ئەوە ڕوونبووەتەوە كە پارتی و بنەماڵەی بارزانی ناهێڵن خەڵكی كەركوك بە ئارامی ژیان بگوزەرێنن چونكە بەرنامەی ئەوان بە جۆریكە یان دەبێت خەڵكی كەركوك هەمووی ببێتە كۆیلەی پارتی و بارزانی یان دەبێت بیانوویەك بدۆزنەوە بۆ شێواندنی ئارامی و پێكەوە ژیانی نەتەوەكانی كەركوك چونكە ئەگەر ئەم هەڵبژاردنەش نەبوایە ئەوا پارتی هەر دەبوو كێشەیەكی دیكە بۆ كەركوك دروست بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی كەمال بەناو كەركوكی بانگەشەی بۆدەكات لە بێئاگایی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە چونكە ئەوەی ئەو دەیڵێت زانیاری خۆی نیە بەڵكوو بۆیان نوسیوە و ئەویش دەیخوێنێتەوە، بێئاگا لەوەی كە یەكێتی سەرەڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییەی بەرامبەری ئەنجامدرا بەتەنها سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی كە دەڵێت یەكێتی تەقەی كردووە و ئاژاوەی ناوەتەوە، هەموو خەڵك باش ئەو ڕاستییە دەزانن كە هەمیشە یەكێتی بە ئاشكرا تەقەی لە دوژمن كردووە، نەهاتووە وەك پارتی لە پشتەوە خەنجەر بوەشێنێت، بۆیە ئەم دۆخەی ئێستا لەكەركوك دروست بووە بەهۆی ئەوەوە بوو كە ( شاخەوان عەبدوڵا)ی كاندیدی پارتی بەناوی ئاهەنگێگ گیڕانەوە كێشەیەكی گەورەی دروستكرد و دوای خۆی ڕایكردەوە بۆ هەولێر.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









