وەزیری سامانە سرووشتییەکان: لەم چەند رۆژەدا نرخی بەنزين هەرزان دەبێت
کەمال ئەتروشی
SNN
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین رێککەوتوون، وتیشی “لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.”
کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “رۆژی رابردوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبووینەوە و بابەتی بەنزینمان چارەسەرکرد، ئومێد بەخوا لە چەند رۆژی داهاتوو ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر بەنزینی جۆری کوالێتی بەرز دەگەڕێتەوە نێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو نرخە گرانەی بەنزینیش دێتەخوارەوە و دەبێتە شتێکی گونجاو چونکە ئامانجی منیش ئەوە بوو کە هاونیشتمانیان بتوانن بە نرخێکی گونجاو بەنزین بکڕن”.
دەشڵێت “لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە بە سێ قۆناخ نەوت بەسەر هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستاندا دابەشبکرێت، لە قۆناخی یەکەمدا کە لەم رۆژنەدا دەستپێدەکات، 50 ملیۆن لیتر نەوت دەگەیێنینە گوندی ناوچە شاخاوییەکان، لە قۆناخی دووەمدا 50 ملیۆن لیتر بەسەر قەزا و ناحییەکاندا دابەشدەکەین و لە قۆناخی سێیەمیشدا 50 ملیۆن لیتری دیکە بەسەر شارە گەورەکاندا دابەشدەکەین.”
لەبارەی نرخ و کوالێتی نەوتەکەشەوە وتی: “ئەو نەوتە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و کوالێتییەکی بەرزی دەبێت، حکومەتی عێراق لیتری بە 750 دینار دەکڕێت و بە 400 دینار دەیفرۆشێتەوە بە هەرێمی کوردستان، ئێمەش تەنیا حەقی گواستنەوەکە دەخەینە سەر نەوتەکە کە چەند دینارێک دەبێت بۆ یەک لیتر و دابەشی دەکەین.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









