لەسەر نرخی سوتەمەنی داوادەکرێت وەزیری سامانە سروشتییەکان بێتە پەرلەمان
SNN
جێگری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان رایگەیاند: لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی داوامانکردووە وەزیری سامانە سروشتییەکان بێتە پەرلەمان یاخود لیژنەکەمان سەردانی وەزارەت بکات.
گوڵزار عەلی لە لێدوانێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکرد: ” هەرچەندە لیژنەکانی قایمقامیەتی پارێزگاکان هۆشداری دەدەنە فرۆشیارانی غازی ماڵان بەڵام بەرزبونەوەی نرخی غاز گرفتێکی تری هاوڵاتیان بوو کە لەم هەفتەیەدا بۆیان دروستبووە. ”
جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنهى وزه و سامانە سروشتیهكان و پیشهسازى و بازرگانی دەڵێت”گرفتی کەمی غاز هونەری بووە.، لەو ڕووەوە وتی: هۆکاری کێشەی غاز کە چەند ڕۆژێکە هەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبوو،(کۆرۆمۆ) ساڵی جارێک دەبێت سیانە بکرێت بۆیە کێشەکە هونەری بوو. ”
وتیشی” ئێستا کێشەی غازمان نیە و چارەسەربووە، ئەوەی هەیە کێشەی بەنزین و نەوتی سپییە بۆ ماڵان. ”
کێشەی کەمبونەوەی سوتەمەنی و بەرزبونەوەی نرخی غاز و نەوتی سپی و بەنزین لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵدا هەرچەند دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند” لیژنەیەکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بەمەبەستی دابینکردنی بەشە سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









