
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە یوناس لۆڤێن، باڵیۆزی سوید لە عێراق.
لە دیدارێکدا ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێگەی ھەرێم و پەیوەندی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لەبواری ئابووری و پەروەردە بە بایەخەوە بۆچونیان لەبارەوە خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش کرد لەنێوان ھەرێم و سوید، و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ دەربڕین تا بازرگانان و سەرمایەدارانی سوید لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ و لەکەرتی ئابووریدا ھاوکاربن و بەشدارێکی چالاک بن بۆ پێشخستنی ھەرێمی کوردستان.
لەبارەی پرۆسەی پەروەردەو خوێندنیشەوە ھاوسەرۆک پێشنیاری گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی ھاوبەشی پەروەردەیی کرد تا سوود لەشارەزایی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی سوید وەربگیرێت و پشتیوان بن بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی پەروەردە لەھەرێم، و لەسەر بنەمای زانستی سەردەم خوێندکار و گەنجی کورد کە توانایەکی باشیان ھەیە بەپێی پێویستی کۆمەڵگە، گۆڕانکارییەکان و بازاڕ پەروەردە بکرێن و ھەم فێربکرێن و ئامادەبکرێن تا لە بازاڕی کاردا سوودیان لێوەربگیرێت و ھەلی کاریان بۆ بڕەخسێنرێت.
ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی بۆ قۆناغی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق خستەڕوو، تەئکید لەچارەسەرکردنی ئاشتییانە و سیاسییانەی کێشەکان کردەوە، و پەنابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ و رەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای گەل، و وڵاتی بەفاکتەری بەھێزی زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان زانی و رایگەیاند یەکێتی پێداگردەبێت لەسەر یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و خزمەت کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە وپێکھاتەو ئاینزاکان بێت.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









