وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەستکاریکردنی پرۆگرامی وانەی ئایین روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پۆلێکی خوێندنی بنەڕەتی
SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی رەخنەکانی هەورامان گەچێنەیی سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستانیدایەوە لەسەر پرسی گۆڕینی پرۆگرامی وانەی ئایینی ئیسلام و رایگەیاند: “په‌له‌ی كردوه له وروژاندنی هەستی گشتیی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه هیچ بنه‌مای نییه”.
دەقی روونکردنەوەکە:
لە ڕێکەوتی ( ٢٤/ ١٠/ ٢٠٢١ ) به‌ڕێز ( هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی ) پەرلەمانتاری کوردستان له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه به‌وه دەکات كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، ڕۆژی دوایی، دادپه‌روه‌ری، حوكم له ئیسلام، و سوێند خواردن)یان لابردوه له پڕۆگرامەکانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئەمەش تەنها کتێبی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەنموونە دەهێنێتەوە، ئێمە لێرەدا به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: بەڕێز پەرلەمانتار هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان باشتر وابوو كه ڕێگا و ڕێكاره‌كانی كاری په‌رله‌مانتاری بگرتایه‌ته به‌ر لەوەی بکەوتایەتە هەڵەوە ،کە بریتیین لە:
-ناردنی نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-بانگێشتكردنی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پەرلەمانی کوردستان / لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی پرسیار و وەڵام و ڕوونکردنەوەی پێویست.
– ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانتاری دەتوانن سەردانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون و ئەرکی چاودێری.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ یه‌كێك له‌م كارانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه بەتەلەفۆن پرسیاری لەسەر لابردنی (کۆی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی) کردوە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن و وەڵامدراوەتەوە کە ئەو بابەتە هیچ بنەمای نییە . و په‌له‌ی كردوه له وروژاندنی هەستی گشتیی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه هیچ بنه‌مای نییه، وه‌ك له خاڵی دووه‌م بە ووردی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
دووه‌م: پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی وه‌زاره‌تمانه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ڕێز مامۆستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی باسیان ده‌كات له پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌یه، چونكه به‌ڕێزیان لێیان ورد نه‌بۆته‌وه و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی هه‌یه، بۆیه به‌م شێویه باسی كردووه، بفەرموون بە داتا و دۆکیۆمێنت دەیخەینەڕوو:
1- سه‌باره‌ت به (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ ) له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له وانه‌ی شه‌شه‌م له لاپه‌ڕه 18، له پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی له وانه‌ی چوارده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 43، باس كراون، واتا له دوو پۆلی خوێندن كه پۆلی یه‌كه‌م و شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تین.
- جێ‌نشین وهاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له چه‌ندین پۆلدا به ورده‌كارییه‌وه باس له ژیان و به‌سه‌رهاته‌كانیان كراوه، وه‌ك له پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له لاپه‌ڕه 32، له پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی وانه‌ی سێزده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 36 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 40 و وانه‌ی شازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 43، هه‌روه‌ها له پۆلی شه‌شه‌م وانه‌ی ده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 31 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 38 و له پۆلی هه‌شته‌م وانه‌ی بیست و دووه‌م له لاپه‌ڕه 64 و وانه‌ی بیست وسێیه‌م له لاپه‌ڕه 67 و وانه‌ی بیست و چواره‌م له لاپه‌ڕه 69 و باسی شوێنكهوتوانیش له وانه‌ی بیست وپێنجه‌م له لاپه‌ڕه 73 كراوه.
- سه‌باره‌ت به (دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری) له پۆلی هه‌شته‌م له وانه‌ی چواره‌م له لاپه‌ڕه 12 و له پۆلی دوازده‌یه‌م له وانه‌ی چواره‌م له لاپه‌ڕه 21 باسیان كراوه و وانه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه.
- سه‌باره‌ت به (ڕۆژی دوایی) له پۆلی شه‌شه‌م له وانه‌ی چوارده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 45 و هه‌روه‌ها له پۆلی ده‌یه‌م له وانه‌ی سێیه‌م له لاپه‌ڕه 14 و له وانه‌ی سێزده‌یه‌م (به‌ڵگه‌كانی بوونی ڕۆژی دوایی) له لاپه‌ڕه 38 و وانه‌ی چوارده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 41 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 44، زۆر به وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته كراوه.
- سه‌باره‌ت به (حوكم له ئیسلامدا) له وانه‌ی چواره‌م له لاپه‌ڕه 21 و وانه‌ی یازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 47 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 49 و هه‌روه‌ها له وانه‌ی سێزده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 55 له پۆلی دوانزه‌یه‌م زۆر به وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته كراوه.
- سه‌باره‌ت به (سوێند خواردن) لیژنه‌ی پسپۆڕی پڕۆگرامه‌كان بڕیاری داوه كه ئه‌و بابه‌ته له ئاستێكی پێشكه‌وتوتر له قۆناغی یازده‌یه‌می ئاماده‌یی بخوێندرێت له ساڵی خوێندنی (2022-2023).
باشتر بوو بەڕێزیان هەر ١٢ کتیبەکەی پەروەردەی ئیسلامی بخوێنیتەەوە بیزانیایە کەئەو بابەتانەی بەریزیان باسی لێدەکات هەمووی بونی هەیە لە کتیبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە شێوەی زانستی و دروست رێکخراون. ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە داواکارین لەم بابەتانە یاری به هه‌ست و سۆزی موسڵمانان نه‌كرێت به بێ بنه‌ما .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









