ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا دەچێتە پەرلەمان و SNN زانیاری ئاشکرادەکات

0
898

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە بەشێك لە خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12 بەهۆی نەهاتنەوەی ناوەكانیان لەو بەشانەی كە دڵخوازی خۆیانە دەستیان بە خۆپیشاندانی نارەزایەتیكردووە، وابڕیارە كە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان كۆببێتەوە و چاەسەرێكی گونجاو بۆ گرفتی ئەو خویندكارانە بدۆزنەوە.

موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەو ناڕەزایەتییە زۆرەی كە خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكارانیشی گرتووەتەوە لەبارەی نەهاتنەوەی ناوی ئەو خوێندكارانەی كە نمرەیەكی بەرزیان بەدەستهێناوە بەڵام لەهیچ كۆلێژ و بەشێك ناویان نەهاتووەتەوە و یاخود ئەوانەشی كە ناویان هاتووەتەوە لە ئاست نمرەی خوێندكارەكاندا نییە، بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتەش ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا دێتە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكەمان كۆدەبێتەوە هەوڵدەدەین بەهەردوولامان چارەسەرێكی گونجاو بۆ گرفتی ئەو خوێندكارانە بدۆزینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو چارەسەریانەی ئێمە دەیخەینە ڕوو ئەوەیە كە دەبێت كورسیی خوێندنی خۆڕایی لە زانكۆكان زیاد بكرێتەوە كە ئەمساڵ بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم كراوەتەوە، چونكە كە ئەوە چارەسەركرا بەشێكی زۆری كێشەكان چارەسەر دەكرێن و ئەوانەشی ناویان نەهاتووەتەوە وەردەگیرێن هەر ئەوەش كە خوێندكارانی نیگەران كردووە ئەوەیە كە ژمارەی كورسی خوێندن كەمكراوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ نمرەی وەرگیراو لە كۆلێژ و بەشەكان زۆر بەرزكراوەتەوە ئێمە هەوڵدەدەین چارەسەرێك بۆ ئەوەش بدۆزینەوە.

جیگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا ئێمە داوا دەكەین نمرەی ساڵی ڕابردوو بكرێتە بنەما و بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لەمساڵدا بۆ نمونە خوێندكارێك ساڵی ڕابردوو بە نمرەی 90 لە بەشێك ناوی هاتووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ نمرەی 90 لە بەشێكی زۆر نزمتر ناوی هاتووەتەوە، ئەمەیە خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكارانیشی نیگەران كردووە بۆیە دەبێت ئەمە چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی خوێندكارانیش بچنە ئەو بەش و كۆلێژانەی كە دڵخوازی خۆیانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this