لەبارەی بەردەوامی هێرشەكانی داعش ڕەخنەی توند ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكرێت

کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هۆكاری سەرەكی بەردەوامی هێرشەكانی داعش بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگەو شەهیدكردنی پێشمەرگە بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییە دەگەڕێتەوە كە لەو سنورە دروستبووە، دەشڵێت حكومەتی هەرێم كاری بووەتە ئەوە تەنها مووچە بۆ شەهیدەكان ببڕێتەوە بەبێ ئەوەی خەمێك لە كۆتایی هێنان بەو هێرشانەی داعش بخوات.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە سنورەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕوودەدات پێشبینی كراوبوو چونكە لە ئێستادا بۆشاییەكی ئەمنی زۆر لەو سنورانە دروستبووە و ئەمەش دەرفەتێكی باشی بۆ تیرۆریستانی داعش ڕەخساندووە كە هەركات بیانەوێت هێرش بكەنە سەر بارەگاكانی پێشمەرگەو بەوهۆیەشەوە چەندین پێشمەرگە شەهید بوون، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق زۆر بەلایەوە گرنگ نییە كە ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕبكرێتەوە و ئامادەش نیە ڕێگە بدات بە گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم قۆناغەدا ئەركی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەیە كە هەرچی زووە هەوڵەكان بەو ئاراستەیە بن كە هێزی هاوبەشی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق لەو ناوچانە پێكبهێنرێت بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی كە دروستبووە، بەڵام تائێستا هەر قسە دەكرێت و نەحكومەتی عێراق جدییە و نەحكومەتی هەرێمیش جدییە لە پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە كە دروستبووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كاری حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بووەتە ئەوەی كە چاوەڕێدەكەن تا تیرۆریستانی داعش هێرش بكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و دواتر وەك شەوی ڕابردوو چەند پێشمەرگەیەك شەهید ببن و پاشان بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەستبكەن بە ناردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ كەسوكارەكانیان و بڕینەوەی مووچەی شەهیدانە بۆ خێزانەكانیان، لەكاتێكدا كاری حكومەتە بەر بە هێرشكانی داعش بگرێت و لەگەڵ حكومەتی عێراق هەماهەنگی بكەن بۆ كۆتایی هێنان بەو هێرشانە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی زوڕگەزراو لە سنووری میحوەری كەركوك، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دوو پێشمەرگە بە ناوەكانی خالید حەمید هەیاس و ئاكۆ كەریم قادر شەهید بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









