
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند بڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوو لەگەل ئێران بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، وتیشی: “پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران لە ئێستادا مەترسیدارترە لە رابردوو”.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی باسی لەوەکرد کە لە چەند رۆژی رابردوو جۆو بایدن لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبووەتەوە و هەر چواریان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت بە تەواوی ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندییەکانی لە رێککەوتنە ناوەکیەکەی کە ساڵی 2015 واژووی لەسەرکرد.
وتیشی: “گفتوگۆکانی پرسی ناوەکی، بەهۆی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئێران ماوەی چەند مانگێک دواکەوتووە بەڵام وا بڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوو دەستپێبکاتەوە”.
بلینکن وتیشی: “ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە کە بەکارهێنانی رێگای دیپلۆماسی باشترین رێگایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ناوەکییەکانی ئێران”، جەختیشی لەوەکردووە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئێران پەرەی زیاتری بە پرۆگرامە ناوەکیەکەی داوە و مەترسیدارتربووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: هێشتا بژاردەی ئەوە لەبەردەم ئێراندا ماوە کە بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکان و پێکەوە هەردوو وڵاتەکە پابەندبن بە رێککەوتنە ناوەکیەکەیانەوە، بەڵام ئایا ئێران جددیە لەو نیەتەی کە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکە. ئێمە هێشتا ئەوە نازانین.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا بلینکن پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت کە ئایا بژاردەی سەربازی یەکێک دەبێت لە بژاردەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان، لە وەڵامدا وتی: “ئێمە هەمیشە وتوومانە هەموو ئەگەرەکان کراوەن”.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









