%35ی ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانە خەوێندراون تووشی کۆرۆنا بوون

SNN
لە ئێستادا کە وەرزی سەرما و سۆڵە دەستیپێکردووە، پەتا وەرزییەکان روو لە زیادبوونن، تەندروستی سلێمانیش دەڵێت لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی منداڵان دروستبووە و بەشێک لە نەخۆشەکانیش تووشی کۆرۆنا بوون.
د.هێرش سەلیم جێگری تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: “پشکنین دەریدەخات نەخۆشیەکە کۆرۆنا بێت یان وەرزی، نیوەی ئەو پەتایانەی هەیە وەرزیە وە نیوەی کۆرۆنایە، تووشبوونەکان بەرزبۆتەوە و دەگاتە ٪70ی ئەوانەی لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، بەڕێژەیی ٪35ی ئەو منداڵانەی دەمێننەوە پەتای کۆرۆنایە، ٪35ی پەتای وەرزیە و ٪30 سکچوون و ڕشانەوەیە.”
دکتۆر هێرش وتی “ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نەخۆشخانەی منداڵان لۆدێکی زۆری کەوتۆتە سەر بەهۆی ئەوەی پەتایەک بڵاوە کە نیوەی ئەو نەخۆشانەی دەگەیەندرێنە نەخۆشخانەی منداڵان تووشی ئەو پەتا وەرزییە بوو، بەر لەوەش پەتای سکچوون هەبوو”.
سەبارەت بە ئامارە گشتییەکان وتی: “تائەم ساتەوەختەش زیاتر لە 700 منداڵ ڕۆژانە سەردانی ڕاوێژکاریی منداڵان لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید دەکەن، لەو سەردانیکردنەیان نزیکەی 100 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵ دەمێننەوە، ئەمەش بەڕێژەی زیاتر ٪15ی ئەوانەیە ڕودەکەنە نەخۆشخانەی منداڵان.”
دەربارەی نیشانە و دەرکەوتەکان و جیاکردنەوەی نەخۆشیەکان وتی ” پەتای وەرزی ئیستا سەختە بەنیشانە جیایکەیتەوە، کۆرۆنا هەیە نیشانەی نیە، پشکنینەکان لە ڕێگای تاقیگەوە دەتوانن یەکلاییبکرێتەوە ئایا کۆرۆنایە یان پەتای وەرزیە؟”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









