حکومەتی هەریم تەنها لە %50ی بەڕێوەبەرایەتیەكان لە پارێزگای هەڵەبجە كردووەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم جدی نییە لە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكان لە پارێزگای هەڵەبجە و تا ئێستا تەنها لە %50ی بەڕێوەبەرایەتییەكان لە هەلەبجە كراونەتەوە ئەوانەشی كراونەتەوە تەنها لە %6 یان لە بنەڕەتەوە دروستكراون ئەوانی دیكە ئیتر خۆیان بوونیان هەبووە و تەنها ناوەكەیان گۆڕدراوە.
كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێم جدی نییە لە پێكهێنانی هەیكەلی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە چونكە لەدوای چەندین ساڵ لە بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە هێشتا لە %50ی بەڕێوەبەرایەتییەكان كە پێویستە لەهەر پارێزگایەكدا هەبن لە هەڵەبجە نەكراونەتەوە، ئەوانەشی كە كراونەتەوە لە %94 یان پێشتر بوونیان هەبووە و حكومەتی هەرێم تەنها ناوەكەی گۆڕیون بۆ نمونە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە هەڵەبجە بوونی هەبووە حكومەت هاتووە ناوەكەی كردووە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بە بێ ئەوەی هیچ فەرمانبەرێكی بۆ دابمەزرێنێت بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەش بەهەمان شێوە، بۆیە تەنها لە %6 ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە لە هەڵەبجە كراوەنتەوە پێشتر نەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا كە هەڵەبجە كراوەتە پارێزگا دەبوو 13 بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوونیان هەبێت بەڵام لە هەڵەبجە تەنها 10 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەنها فەرمانی كردنەوەیان بۆ دەركراوە لەو ژمارەیەش نۆ بەڕیوەبەرایەتی گشتی لە ئێستادا دەستبەكارن و بەڕیوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانیش تەنها فەرمانی بۆ دەرچووە بە بێ ئەوەی هیچ میلاكێكی بۆ دابینبكرێت.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێویستمان بە زیاد لە دوو هەزار فەرمانبەر هەیە بۆ ئەوەی لەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەی كە دەبێت بكرێنەوە لە هەڵەبجە دابمەزرێندرێن، بەڵام تا ئێستا تەنها 40 فەرمانبەر بۆ پارێزگای هەڵەبجە دامەزراوە كە ئەوەش ژمارەیەكی زۆر كەمە و دەبێت حكومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەوە دەربكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









