غازی کەرکوکی: دوورخستنەوەی لاهور جەنگی بڕیارێکی پێویست بوو

غازی کەرکوکی
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور جەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیارێکی پێویست بوو، چونکە ئەوان ئەوکاتەی یەکێتی پێویستی پێیان بوو ئەوان لە دژی یەکێتی کاریان دەکرد.
غازی کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە دەرکراوە سەبارەت بە دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیارێکی پێویست و لەجێگەی خۆیدا بوو، دەبوو زووتر ئەو بڕیارەیان دەربکردایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو کەسانە لە یەکێتی بەبێ هۆ نییە و لەلایەن تاکە کەسێکیشەوە دەرنەکراوە، بەڵکوو بە ڕەزامەندی سەرکردایەتی و سەرۆکی یەکێتی دەرکراون ئەوەش لای هەموو کەس ڕوونە، کە بۆچی یەکێتی گەیشتە ئەو بڕیارەی ئەو کەسانە دوور بخاتەوە.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن یەکێتی پێویستی بەو کەسانە هەبوو کە ئێستا دەرکراون پاڵپشتی بکەن بەڵام ئەوان نەک پشتگیری یەکێتیان نەکرد بەڵکوو بەهەموو توانایەکیانەوە دژایەتی یەکێتیان کرد بەو ئامانجەی یەکێتی شکست بهێنێت، بەڵام خەونەکەیان نەهاتەدی بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە کە بە بڕیارێکی حزبی ئەوکەسانە دوور بخرێنەوە و و بڕیارێکی گونجاو و پێویستیش دراوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









