لە سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا رێكاری نوێ دەگیرێتەبەر

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی زیاتر ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەهاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بە پاڵپشتی دارایی ئەڵمانیا و هەردوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق و هەرێم لە ڕێگەی دروستكردنی 25 تیمی تایبەتەوە هەڵمەتی نیشتیمانی پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنامان دەستپێكردووە و هەڵمەتەكەش ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
د. هێرش سەیدسەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری لەناو هاووڵاتیاندا، ڕێكاری نوێ دەگرینەبەر ئەوەش بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و پاڵپشتی دارایی ئەڵمانیا و وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێم لەڕێگەی پێكهێنانی 25 تیمی تایبەت هەڵمەتی نشتیمانی كوتانمان دژ بە كۆرۆنا دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵمەتەكە لەڕێگەی شەش تیم لە ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و دوو تیمیش لە پارێزگای هەڵەبجە و 12 تیمەكەی دیكەش بەشێوەی جێگیرو گەڕۆك لە پارێزگای سلێمانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان بەكاردەهێنن و هەڵمەتەكەش ماوەی دوو مانگ بەردەوامی دەبێت و مەبەستمانە كە زۆرترین پێكوتەی دژ بەكۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان بەكار بهێنین.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەشێكی پەیوەندی بە وەرنەگرتنی ڤاكسینی دژ بە کۆرۆناوە هەیە چونكە سەرەڕای ئەوەی بڕی پێویست لە ڤاكسین لەناوەندە تەندروستییەكان بوونیان هەیە بەڵام بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان وەك پێویست نییە بۆیە دەمانەوێت لەم هەڵمەتەدا زیاتر هاووڵاتیان هۆشیار بكەینەوە و كار ئاسانی زیاتریشیان بۆ بكەین بەتایبەت لەرێگەی تیمە گەڕۆكەكانمانەوە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









