پۆڵا تاڵەبانی: وەکو سەرکردایەتی دەسەڵاتی بڕیاردانمان داوەتە بافڵ تاڵەبانی

پۆلا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: وەک سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارمانداوە لەمەودوا سیستمی پاداشت و سزا لە نێو یەکێتیدا ئەنجام بدرێت، ئەوانەی کە گرنگیان بە یەکێتی نەداوە و هەوڵیان بۆ نەداوە لە هەڵبژاردنەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەوانەی هاوکاری حزبەکەش بوون پاداشت دەکرێن.
ناوبراو رایگەیاند: ” لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دەڤەرەکان کە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کردمان زۆربەی هەڤاڵانی ئامادەبوو لەو کۆبوونەوانە پێیان باشبوو کە ئێمە ئەو دەسەڵاتانە بدەین بە کاک بافڵ بۆ ئەوەی خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە بکات و خۆی بڕیارە چارەنووسسازەکان بدات، بێگومان ئەویش ئەو بڕیارانە بە پرس و راوێژ دەردەکات، حەتمەن بڕیارەکانی بە تەنیا و تاکڕەوانە نەداوە، بڕیارەکان لەناو سەرکردایەتی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەڵام لە دەرئەنجامدا دەسەڵات دراوە بە بافڵ تاڵەبانی کە بڕیاری کۆتایی بدات”.
لەبارەی بڕیارەکانی دوورخستنەوەی لاهور جەنگی و ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردایەتی یەکێتی: ” پرۆسەیەکی چاکسازی و گۆڕانکاری لەناو یەکێتی دەستیپێکردووە و بەردەوامیش دەبێت”.
دەربارەی ژەهرخواردکردنی سەرکردەکانی یەکێتی پۆڵا تاڵەبانی رایگەیاند: “کەیسی ژەهر خواردکردن کۆمەڵێک کەیسن کە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و بەشێک لەو ئەندامانە خۆیان رایانگەیاندووە کە ژەهر خواردکراون وەک مەلا بەختیار و وەستا حەسەن، داواجار ئەم بابەتانە دەکرێتە بابەتێکی یاسایی و سەرکردایەتی یەکێتی لە ئەنجامەکەی ئاگادار دەکرێتەوە”.
دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پۆڵا تاڵەبانی روونیکردەوە: مەکتەبی سیاسی کە کۆدەبێتەوە بەرنامە بۆ ئەجێندای سەرکردایەتی دادەنێت و ئەوەی بۆ یەکێتی باش بێت گفتووگۆی لەسەر دەکرێت.
دەربارەی مانەوەی سیستمی هاوسەرۆکی لەنێو یەکێتیدا وتی” ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا ئەوە یەکلا دەکاتەوە کە یەکێتی وەک هاوسەرۆک یاخود سکرتێری گشتی لە داهاتوودا بمێنێتەوە، سەرکردایەتی یەکێتی لە کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەیدا بە تێکڕا هەوڵیداوە بە گفتوگۆ و رێگەی دیالۆگ بگاتە ئەنجام و دۆخەکە نەگاتە توندوتیژی”.
راشیگەیاند: “لەم قۆناغەدا چی باشبێت بۆ یەکێتی ئەوە دەکەین، داواکارین سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی چی باشە بۆ یەکێتی و چی لە توانایاندایە ئەنجامی بدەن بۆ حزبەکەیان”.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









