پارتی ئامادە نییە تەرمی دوو گەریلا ڕادەستی كەسوكارەكانیان بكاتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی زیاتر لە مانگێكە دایكانی ئاشتی كە لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سمێلكا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا كە دەوترێت بە دەستی پێشمەرگەكانی ڕۆژ شەهید كراون، بەڵام پارتی ئامادە نییە تەرمی ئەو دوو گەریلایە ڕادەستی كەسوكارەكانیان بكاتەوە و ئاسایشی پارتیش ڕێگە نادات هیچ كەسێك نادات لە دەرازە سمیلكا بێتە هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو دوو تەرمە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە دەروازەی سمێلكاوە دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، زیاتر لە مانگێكە ژمارەیەك لە چالاكوانان و كەسوكاری گەریلاكان و ڕێكخراوی دایكانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سێمێڵكا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا بەناوەكانی (شەهید تۆڵهەڵدان و شەهید سەردەم)، كە لە بۆسەیەكی پێشمەرگەكانی ڕۆژ لە سنوری خەلیفان شەهیدبوون، بەڵام پارتی ڕێگە بە هاتنیان نادات بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو دوو شەهیدە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانەی كە لەدەروازەی سمێلكا گردبوونەوتەوە و ماوەی مانگێكە لە بەردەم دەروازەی سێمێڵكا، لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستاندا كۆوبونەتەوە و خێمەیان هەڵداوە ، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تاوانە لە هەمان كاتیشدا سورن لەسەر ئەوەی كە بێنە هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو دوو گەریلایە بەڵام پارتی ئامادە نییە تەرمەكان ڕادەستی كەسوكارەكانیان بكاتەوە.
ماوەی زیاتر لەمانگێكە لەسەر ئاوی زاپ لە سنووری خەلیفان لەلایەن چەكدارەكانی پارتییەوە هێرشكرایە سەر گروپێكی حەوت گەریلایی، لە ئەنجامدا پێنج گەریلا شەهیدبوون و گەریلایەك چارەنووسی نادیارە و گەریلایەكیش ڕزگاری بوو تەرمی دوو گەریلاش كەوتە دەست هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ و تا ئێستاش ئامادە نین تەرمەكان ڕادەستی كەسوكارەكانیان بكەنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
56 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
56 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









