
مستەفا کازمی
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەناو ماڵەکەی خۆیدا درا، ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: “پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بوم بۆ عێراق و گەلی عێراق، لە موشەكەكانی ستەمكاران سڵ ناكەینەوە”.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە: دەوروبەری کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایوەتە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز، سێ لە پاسەوانەکانی ماڵەکە برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دوای روداوەکە باری نائاسایی لە بەغدای پایتەخت راگەیاند و بڵاويکردەوە: “بۆ هەمو ئەگەرێکی نەخوازراو لە ئامادەباشیدان”.
دواتر مستەفا کازمی، لە پەیامێکی ڤيديۆيدا رايگەياند: “پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گەلی عێراق، موشەكەكانی ستەمكاری ئیمانداران سڵ ناكاتەوە، و مویێكی ھێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نالەرێنێتەوە لە مكوڕی و سوربونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵك و بەدیھێنانەوەی ماف و گێڕانەوەی یاسا بۆ سەر رێچكەی خۆی”.
لەبارەی دۆخی ئەمنی بەغداشەوە یەحەیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند: دۆخی ئەمنی ناوچەی سەوز سەقامگیرە و ھێزە ئەمنییەکان رێوشوینە کانی پاراستنی ئەمنییان گرتووەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەکان بۆ زانین و دۆزینەوەی شوێنی ھێرشەکان و دەرچوونی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەستی پێکردووە، دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای ھەواڵگری دەستییان کردووە بە کۆکردنەوەی بەڵگەکان.
لە دوای هێرشەکەش هەريەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا و ئێران ئيدانەی هێرشەکەيان کرد و هەڵوێستی خۆيان لەوبارەيەوە راگەياند.

سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









