
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارای رايگەياند: ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش دابەشناکرێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی نەختینەی پارە لە بانقەكان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، نەبوونی پارەی نەختینە گرفتێكی زۆری بۆ وەزارەتی دارایی دروستكردووە، بەجۆرێك ناتوانێت لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان ڕابگەیەنێت و ناچارە ڕۆژانە لیستی مووچەی یەك شوێن یان دوو شوێن بڵاو بكاتەوە، لەكاتێكدا دەبوو ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش دابەش بكرێت بەڵام نەتواندرا مووچەی ئەو شوێنانە دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمڕۆ بەهەزاران خانەنشین لەبەردەم بانقەكانی هەرێم چاوەڕێبوون ئەمڕۆ مووچە وەربگرن بەڵام دەست بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان نەكراوە و لیستی مووچە نەدراوە بەبانكەكان ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بەغدا 200 ملیار دینارەكەی نەخستووەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و لە بانقەكانیش گرفتی نەبوونی نەختینەی پارە هەیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێشەوە و بانقەكان پارەپێویستیان لەبەردەستدا بێت ئەوا سبەی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت و ئەمرۆش تەنها مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.
هەرچەندە ماوەی 14 رۆژ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بەڵام تا ئێستا زۆرینەی وەزارەت و دامەزراوە حكومەییەكان مووچەكانیان وەرنەگرتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









