ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی ئاشکرادەکرێت

هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی هێرشەکەی درەنگانی شەوی رابردووی ماڵی مستەفا کازمی ئاشکرا دەکات و چەند زانیارییەکی مەترسیدا ئاشکرا دەکرێت.
میدیا عێراقییەکان، چەند زانیارییەکی سەرەتای لە لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو مووشەکانەی لەرێگەی درۆنەوە کەوتوونەتە ماڵی مستەفا کازمی هەمان ئەو مووشەکانەیە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و کاروانی ئۆتۆمبێلی هاوپەیمانانی پێدەکرێتە ئامانج، ئەمەش هەنگاوێک لێکۆڵەران لەوە نزیک دەکاتەوە کە ئەم هێرشە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراق کە هاوسۆزن بۆ ئێران ئەنجامدراوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: “فڕۆکەکە لە ناوچەی کەریحاتەی باکووری بەغدا و بە تایبەتی لە ناوچە گەشتیارییەکانەوە دەستیکردووە بە فڕین، تیرۆرستان زانیویانە کە کازمی لە نێو ماڵەکەیدا ناتوانن بکەنە ئامانج بۆیە لە رێگەی سێ درۆنەوە کارەکەیان ئەمجام داوە، بە جۆرێک کە دوانیشیان سەر نەگرێت دانەیەکیان بتوانێت تیرۆری بکات، واتا ویستوویانە یەکەم و دووەم بتەقێتەوە کە کازمی لە ماڵەکەی هاتە دەرەوە سێیەم دانە خۆی پێدا بتەقێنێتەوە و تیرۆری بکات.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەنجامدەری هێرشەکە ئاشکرابکەن، بەڵام بەهۆی بوونی چەند سەرە داوێکی گرنگەوە رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا بگەنە ئەنجامێک و چەند کەسێک دەستگیربکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









