کارەبای سلێمانی: زياتر لە 121 مليار دينار قەرزی کارەبا لای هاووڵاتيانە

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات: داهاتی کۆکراوەی مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی 37 ملیاردینار بووە، لە سنووری سلێمانیش تا مانگی 10 كۆی گشتی قەرزی كارەبا گەیشتووەتە 505 ملیار و 70 ملیۆن دینار.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئیستادا قەرزە كەلەكە بووەكانی وەزارەتی كارەبا لای هاووڵاتیان و فەرمانگە حكومەییەكان و شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا بەرواری 30/9/2021 گەیشتووەتە 505 ملیار و 70 ملیۆن دینار، بەجۆرێك لە كۆی ئەو پارەیە238 ملیار و 662 ملیۆن دیناری قەرزی شوێنە پیشەسازی و كارگەكانە،هەروەها 121 ملیار و 373 ملیۆن دیناری قەرزە لای هاووڵاتیان، هاوكات فەرمانەگە حكومییەكانیش 97 ملیار و 880 ملیۆن دینار قەرزی كارەبايان لایە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی 40 ملیار و 973 ملیۆن دینار لای شوێنە بازرگانییەكانەو بڕی شەش ملیار و 180 ملیۆن دینار لای شوێنە كشتوكاڵییەكانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار حكومەتیش نرخی كارەبای بۆ هەر یەكەیەك لە 15 دینارەوە زیاد كردووە بۆ 18 دینار، لەگەڵ ئەوەشدا هەتا هاووڵاتیان زیاتر كارەبا بەكاربهێنن ئەوا نرخەكەش لەسەریان زیاد دەكرێت بە جۆرێك هەموو ماڵێك مانگانە بۆیان هەیە 450 یەكە بەكار بهێنن بە نرخی 18 دینار بۆیان حساب دەكرێت، بەڵام ئەگەر لەو بڕە زیاتریان بەكار هێنا ئەوا نرخەكە لە 18 دینارەوە دەبێتە 24 دینار، بەكارهێنانی زیاد لە 900 یەكە ئەوا نرخەكەی دەبێتە 36 دینار بەوجۆرە هەتا زیاد كارەبا بەكاربهێنی نرخەكەی زیاتر دەبێت.
سیروان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: داهاتی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەمانگی راِبردوودا بریتی بووە لە 37 ملیار دینار و ئەوداهاتەش گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هاوکات لە ئێستادا ئەو قەرزانە گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە بەتایبەت كە لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی كارەبا بڕیاریداوە بە ڕێژەی لە %15 لێخۆشبوون بۆ قەرزی كارەبا بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەمە هاندەرێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و ئەو شوێنانەی کە قەرزی كارەبایان لایە قەرزەكانیان بگەڕێننەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









