لەبەر ئەوەی ماڵی شیعە لە بەغدا ئێستا یەک نییە دەبوو کورد بە یەک دەنگ برۆشتایەتە بەغدا

رێزان شێخ دلێر
SNN
ڕێزان شێخ دلێر راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: لای هەموان ئاشکرایە کە ئێستا عێراق بە دۆخێکی سیاسی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت، دوای هەڵبژاردنەکان کێشە هەیە لە نێو لایەنە سیاسییە شیعییەکان، یەکێتیش وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دەچێتە بەغدا بۆ پێکهێنانی حکومەت.
وتیشی”ئەم دانیشتنانە لەگەڵ لایەنە عەرەبییەکانی بەغدا تۆزێک کاتی دەوێت و ئاڵۆزە، ئەمجارە کورد دەڵێت بە یەک دەنگ دەچینە بەغدا، کورد بۆ هەندێک مەسەلەی نەتەوەی دەچێتە بەغدا و ئێستا من وا حەزم دەکرد کورد بە یەک وەفد و بە یەک دەنگ بچوونایەتە بەغدا نەک هەر لایەنێک بە جیا بروات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بە رای من واباشتر بوو مادام پارتی و یەکێتی سەردانی یەکیان کردووە لە هەرێم دەبوو بە شاندێکی هاوبەش پێکەوە بچونایەتە بەغدا هاوبەش لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی، سەرەتا دەبێت ماڵی خۆت رێکبخەیتەوە پاشان بچیتە بەغدا، لە کاتی ئێستادا لایەنە شیعەکان کێشەیان هەیە لە نێو خۆیاندا بۆیە دەکرا کورد لەم کاتەدا کە ماڵی شیعە یەک نییە کورد بە یەک دەنگ بچێتە بەغدا.
روونیشیکردەوە: هەندێک ماددەی گرنگ هەیە کە هیچ لایەنێکی عەرەبی کێشەیان هەبێت وەک ماددەی 140، یاخود بەشە بوودجەی هەرێم، لەم کاتەدا کورد گەر بە یەک دەنگ بچێتە بەغدا دەتوانێت ئەم بابەتە یەکلا بکاتەوە، بوونی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر سەردانەکانی یەکێتی نابێت، چونکە یەک وەفد دەچێتە لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و بەغداش.
وەک راوێژکاری کەمتەبی سیاسی یەکێتی رێزان شێخ دلێر رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دەنگ دراوە بە بەرێز بافڵ تاڵەبانی وەک سکرتێری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تا کێشەکان چارەسەر بکات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









