لەبارەی هاككردنی سیستەمی پێوری زیرەكی كارەبا ڕوونكردنەوە دەدرێت

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژ لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم ڕێژەی پێدانی كارەبا كەمبووەتەوە و هاوكات هەندێك جاریش بۆماوەی چەند كاتژمێرێك كارەبا بەتەواوی دەبڕدرێت، لەهەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە باس لەوەدەكرێت كە سیستەمی پێوەری زیرەكی كارەبا هاككراوە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕەتیدەكاتەوە سیستەمەكە هاككرابێت بەڵكوو كەمبوونەوەی كارەبا پەیوەندی بەڕێژەی زۆری خواست هەیە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: سیستەمی سۆفتوێری پێوەری زیرەكی كارەبا لەلایەن كۆمپانیایەكی گەورەی جیهانییەوە دانراوە لەڕووی سكیوریتییەوە زۆر بەهێزە و بە ئاسانی ناتواندرێت هاكبكرێت، بۆیە تا ئێستا هیچ گرفتێكی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە و سیستەمەكەش بەردەوامە لەكاركردن هاوكارێكی باشی وەزارەتی كارەبای كردووە بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆیی و هەروەها زیاتر كۆنترۆڵکردنی كەرتی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە هەندێك شار و شارۆچكەكان ڕێژەی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە ئەوەش پەیوەندی بە زۆری خواست هەبووە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، چونكە كاتیك ئێمە بەرهەممان دیاركراوە بەڵام خواستێكی زۆری لەسەرە ئەمە وادەكات نەتوانین وەك مانگەكانی پێشوو كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین كە زیاد لە 20 كاتژمێر كارەبامان دابین كردووە لەو مانگانەی كە خواست لەسەر كارەبا كەمبووە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا جەختی لەوەشكردەوە، لەرێگەی سیستەمی زیرەكی كارەباوە بۆ هەر ماڵێك بڕی 40 ئەمپێر كارەبامان دابینكردووە كە ئەمە رێژەیەكی زۆرە، بۆیە ئەگەر ئەو رێژەیە كەمبكەینەوە بۆ 20 ئەمپێر ئەوا دەتوانین بۆ 24 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین بەڵام نامانەوێت بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە سنوردار بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەگەرێك لەبەردەمماندا كراوەیە لە سەروو هەموشیانەوە دەمانەوێت بڕی بەرهەمهینانی كارەبا زیاد بكەین نەك ئەوەی بەكارهێنانی كارەبا سنوردار بكەین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









