
دابەشکردنی نەوتی سپی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەرچی لەسەرەتای ئەم مانگەوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێكرد و چەند ناوچەیەك نەوتیان وەرگرت، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەکە ڕاگیراوە سەرۆكی لیژنەی وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكارەكەی ڕووندەكاتەوە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ڕاگیراوە، لە بەدواداچوونمان دەركەوت كە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەرێمی كوردستان بڕی پێویست لە نەوتی سپی بۆماڵان دابیننەكردووە و هەروەها ئەو بڕە نەوتەشی كە لە لایەن عێراقەوە ڕەوانە دەكرا چەند ڕۆژێكە ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە بەدواداچوونەكانماندا ئەوەشمان بۆ ڕوو بووەتەوە كە هەرچەندە بڕیار بوو ڕۆژانە بڕی زیاد لە یەك ملیۆن لیتر بەنزین ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكات، بەڵام ئەو بڕە بەنزینەش كەم كراوەتەوە بۆ بڕی 550 هەزار لیتر، ئەوەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕێككەوتنی فەرمی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی نەكردووە، بەڵكوو ئەوەی هەبووە سەرزارەكی بووە ئەوەش ئەنجامەكەی بوو.
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هیچ نوسراوێك نییە كە حكومەتی عێراق پابەند بكات بە بەردەوامی ناردنی نەوتی سپی و بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان بۆخۆی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ مەلەفی نەوت دەكات و خاوەن پاڵاوگەی خۆیەتی بەڵام ناتوانێت پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە نەوت و بەنزین دابین بكات.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









