سەعدی پيرە: جارێكی دیكە یەكێتی ناگەڕێتەوە بۆ سیستەمی هاوسەرۆكی

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا یەكێتی سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە بۆ خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیش بریار لەبارەی بەستنی كۆنگرە یان پلینیۆم دەدرێت، جەختیش دەكاتەوە سیستەمی هاوسەرۆكایەتی سەركەوتوو نەبووە جارێكی دیكە یەكێتی ناگەڕێتەوە بۆ ئەو سیستەمە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كاری سەرەكی و لەپێشینەی یەكێتی یەكلایی كردنەوەی چەند دۆسیە و بابەتێكە كە دەبێت بەم زووانە لەگەڵ هێزولایەنە سیاسییەكان بەتایبەت لەگەڵ پارتی گفتوگۆیان لەبارەوە بكات و یەكلاییان بكاتەوە بەتایبەت بابەتی دەستوور وكۆمسیۆن و چەند بابەت و دۆسیەیەكی دیكەی گرنگ.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی وردەوردە نزیك دەبینەوە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كاتی ئەوەش هاتووە كە یەكێتیش خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە بكات، ئەوەش بە خۆرێكخستنەوەی زیاتری ئۆرگانە جیاوازەكانی ناو یەكێتی دەبێت بەجۆرێك كە بەرنامەیەكی دروست بۆ هەڵبژاردنەكە دابنێت.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەی خستەڕوو: دەبێت ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە لەو كۆبوونەوەیەدا بابەتی سكرتێری گشتی یان سەرۆك یەكلایی بكرێتەوە، چونكە جارێكی دیكە یەكێتی ناگەڕێتەوە سەردەمی هاوسەرۆكی و ئەو ئەزموونەی ڕابردوو هەمان بوو ئەوەی یەكلا كردەوە كە لە سیستەمی هاوسەرۆكایدا سەركەوتوو نەبووین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









