مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک كۆدەبێتەوە

وێنە: ئەرشیف
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی پێش نیوەڕۆی سبەی سێ شەممە بەسەرۆكایەتی بافل جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە سەرچاوەیەكی ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی سێ شەممە 16/11/2021 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بەسەرۆكایەتی بافل جەلال تاڵەبانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم گۆڕانكارییەكانی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتی دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە ناوخۆی یەكێتی دەدرێت بە تایبەت پرسی ژەهر خواردكردنی بەرپرسانی باڵای یەكێتی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بابەتەدا و تۆماركردنی سكاڵا و ڕادەستكردنی بەڵگەكان بەلایەنی پەیوەندیدار.
SNN ئەوەشی زانیوە كە هەر لە كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتوۆ لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندی یەكێتی لە بەغدا و دەستپێكردنەوەی سەردانەكانی شاندی یەكێتی بۆلای هێزو لایەنە سیاسییەكوردی و عێراقییەكان و هەروەها تاوتوێكردنی سەردانەكەی بافل جەلال تاڵەبانی بۆلای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەخرێتە بەرباس.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









